وەزارەتی ناوخۆی تورکیا گیانلەدەستدانی سێ گەریلا و گوندپارێزێکی لە سێرت راگەیاند
رووداو - سێرت
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، له سێرتی باكووری كوردستان و له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا سێ گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو گوندپارێزیش برینداربوون. یەکێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17-5-2019 له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌ی دهێ سه‌ر به پارێزگای سێرت و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازییدا سێ گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو گوندپارێزیش برینداربوون.
گوندپارێزه برینداره‌كان كه یه‌كێكیان برینی سه‌خته له رێگه‌ی ئه‌مبوڵانسه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شاره‌كه كران. بەڵام وێڕای هەوڵی پزیشکەکان، لەنێو نەشتەرگەرییەکەدا گیانی لەدەستدا.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌په‌گه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.