تورکیا لە هەفتەیەکدا 2,253 کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت دەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكایه‌تیى فه‌رمانگه‌ى كۆچی سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا دەڵێت، لە رۆژانی 9-15ی حوزەیرانی ئەمساڵ 2,253 كۆچبه‌رى نایاساییان دیپۆرت كردووه‌ته‌وه.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، 581 کەسیان ئه‌فغانستانى، 55یان پاكستانى و 1,617 كۆچبهرەکەی دیکە خەڵکی وڵاتانی دیکە بوون.
هەر لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 3,125 کۆچبەری نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون کە 864 کەسیان ئه‌فغانستانى، 80 کەسیان پاکستانی و 2,181 كۆچبهرەکەی دیکە له خەڵکی وڵاتانی دیکە بوون.
وەک سەرۆکایەتیی فەرمانگەی کۆچی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت، لە سەرەتای ساڵەوە تا 15ی حوزەیرانی 2023، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دیپۆرتکراونەتەوە 44 هەزار و 802 کۆچبەر بوون، کە 14 هەزار و 170یان ئەفغانستانی، 1925 کەسیان پاکستانی و 28 هەزار و 707 کۆچبەرەکەی دیکە خەڵکی وڵاتانی دیکە بوون.
سه‌رۆكایه‌تیى فه‌رمانگه‌ى كۆچ راشیگەیاند، له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێكاره تووندانهى له سنووره‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر لە 9ی حوزەیران تاوەکو 15ی حوزەیران، رێگری لە چوونی 4,378 كۆچبه‌رى نایاسایى بۆ نێو تورکیا کراوە و لە سەرەتای ساڵیشەوە تا رۆژی 15ی حوزەیرانی 2023 کۆی ئەو کۆچبەرانەی رێگریان لێکراوە 86 هەزار و 187 کۆچبەر بوون.
هەروەها ژماره‌ى ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ى كه تاوەکو ئێستا له ناوه‌نده‌كانى دیپۆرتکردنەوەدا ماونه‌ته‌وه، 16 هەزار و 269 كه‌سن؛ لەوژمارەیە 4,244 کۆچبەریان ئەفغانستانی، 1306 پاکستانی و 10 هەزار و 719 کۆچبەریش خەڵکی وڵاتانی دیکە بوون.
بەگوێرەی ئامارەکان، پار رێگری لە 280 هەزار و 206 کۆچبەری نایاسایی کراوە بچنە نێو تورکیا؛ هەروەها 236 هەزار و 572 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون کە 124 هەزار و 441 کۆچبەریان دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.