رووداو لە تورکیا سێیەمە
رووداو دیجیتاڵ
لە 90 رۆژی رابردوودا، لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان زۆرترین گەڕان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کراوە.
گووگڵ ترێندز، ئاماری زۆرترین گەڕانی لە ئینتەرنێت لە 90 رۆژی رابردوودا بۆ میدیای تەواوی 81 پارێزگاکەی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکردەوە. تێیدا تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر ئاستی باکووری کوردستان زۆرترین گەڕانی بۆ کراوە.
ئەنجامەکانی ئامارەکەی گووگڵ ترێندز بەم شێوەیە بوون:
لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان زۆرترین گەڕان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کراوە. ئەوانیش پارێزگاکانی مێردین، ئامەد، ئێلیهـ، شرنەخ، سێرت، جۆلەمێرگ، وان، بەدلیس، مووش و ئاگرین.
لە 18 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا زۆرترین گەڕان بۆ کەناڵی (خەڵک تیڤی) کراون، ئەوانیش پارێزگاکانی رووها، سەمسوور، مەڵەتی، مەرەش، کۆنیا، ئافیۆنکاراهیسار، ئاکسارای، نەڤشەهیر، کایسەری، سێواز، ئەرزەرۆم، بایبورت، گوموشهانە، ساکاریا، دوزجە، چانکری، کرککالە و خارپێتن.
لە 53 پارێزگاکەی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستانیش، زۆرترین گەڕان بۆ کەناڵی (ئا خەبەر) کراوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، رووداو سەرچاوەی سەرەکیی هەواڵی پێنج ملیۆن و 967 هەزار و 567 هاونیشتمانیی باکووری کوردستانە.
تۆڕی میدیایی رووداو، لەسەر ئاستی باکووری کوردستان یەکەمە و لەسەر ئاستی تورکیاش سێیەمە.