لە ئاکسارای کەسێک دوای کوشتنی هاوژینەکەی و کەسێکی دیکە، خۆیشی کوشت
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئاکسارای تورکیا، کەسێک هاوژینی پێشووی خۆی و خزمێکی خۆی کوشت، دواتر بە هەمان ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ کرد، کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.
رووداوەکە شەوی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026 لە گەڕەکی بویوک بۆلجەک، لەسەر شەقامی بویوک بۆلجەک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەی ئەردۆغان روویدا.
"تۆڵگا ک" ـی تەمەن (31 ساڵ)، بە هۆکارێکی نادیار لەگەڵ "کوبرا"ی تەمەن 31 ساڵ کە هاوژینی پێشووی بوو، دەبێتە دەمەقاڵێی. دوای دەمەقاڵێکە، "تۆڵگا ک." بە چەک تەقە لە کوبرا و خزمێکی بەناوی "زەینەب ئا." دەکات و دواتر بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا.
دوای ئاگادارکردنەوە، تیمی تەندروستی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت "تۆڵگا ک." و "کوبرا" لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و ژنێکیش بە ناوی "زەینەب ئا." بە سەختی بریندار بووە.
ژنە بریندارەکە، لەلایەن تیمەکانەوە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.