ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە کۆشکی بێشتەپەی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتەکە کۆبووەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025 به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و ئاماده‌بوونی یاریدەدەری سه‌رۆككۆمار، وه‌زیرانی داد، ناوخۆ، به‌رگری، ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی میت، سوپاسالار، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانی، ده‌ریایی، وشکانی، سوپای یه‌ك و دوو، هێزه‌كانی تایبه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی شوڕای سه‌ربازیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە کاژێر 16:30 دوور له چاوی كامێرا‌كان دەستیپێکرد.
چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە، راگەیێندراوی کۆتایی بڵاوبکرێتەوە و رۆژەڤی کۆبوونەوەکان ئاشکرا بکرێت. میدیای فەرمیی تورکیاش بڵاویکردەوە، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی چارەسەری کە تورکیا بە پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" ناوی دەبات، لەگەڵ دوایین پێشهاتەکانی سووریا و چەندین پرسی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتیی لە رۆژەڤی کۆبوونەوەکاندا دەبێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا، یه‌كێكه له دامه‌زراوه هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تێیدا بڕیاری چاره‌نووسساز و گرنگ به‌تایبه‌تی له رووی سه‌ربازیی و ئه‌منی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، جەنگ و ئاشتی و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی گرنگ ده‌خرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.