346 كۆچبه‌ری بیانی له ده‌ریای ئیجه ده‌ستگیركران
رووداو - ئیجه
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریایی توركیا، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، 346 كۆچبه‌ری نایاسایی بیانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ئیجه ده‌ستگیركراون و رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵدا گیراوەتەبەر.
میدیاكانی توركیا به‌پشت به‌ستن به‌داتا و ئاماره‌كانی تیمه‌كانی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریایی توركیا بڵاویانكرده‌وه، كه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، 346 كه‌سی بیانیان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ئیجه ده‌ستگیر كردووه، كه هه‌وڵیانداوه خۆیان بگه‌یێننه سنووره ئاوییه‌كان و دوورگه‌كانی یۆنان.
له هه‌شت هه‌ڵمه‌تی جیاوازدا، كه تیمه‌كان ئه‌نجامیانداوه، چه‌ندین كه‌س كه كاری قاچاخچێتییان كردووه ده‌ستگیركراون و وێڕای گرتنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یان داوە بۆ سنووره‌كان، له هه‌مانكاتدا گیانیان رزگاركردووه له خنكان، كه به‌هۆی به‌له‌می پلاستیكییه‌وه ویستوویانه خۆیان بگه‌یێننه شوێنی مه‌به‌ست.