سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی رێزگرتن لە ژمارەیەک قوتابی کە قورئانی پیرۆزیان لەبەرکردبوو بەشداری کرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی رێزگرتن لە 333 قوتابی کە قورئانی پیرۆزیان لەبەرکردبوو، بەشداری کرد و چەند ئایەتێکی قورئانی خوێند.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی هەینی لە رێوڕەسمی رێزگرتن لە 333 قوتابی کە قورئانی پیرۆزیان لەبەرکردبوو، لە مزگەوتی گەورەی چامڵجا لە ئیستەنبووڵ بەشداری کرد.
لە رێوڕەسمەکەدا قوتابییەکان بە ملپێچی ئاڵای تورکیا و فەلەستینەوە بەشدارییان کرد و پێشوازییان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
ئەردۆغان چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆزی خوێندەوە و موستەفا دەمیرکان، سەرۆکی کۆمەڵەی قورئانخوێنان نزای کرد.
لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ قوتابییەکان وێنەی گرت. خێزانی قوتابییەکان و ژمارەیەک هاووڵاتییش لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار بوون.
دواتر سەرۆککۆماری تورکیا هەر لەوێ نوێژی هەینیی کرد.