ئەحمەد شەرع و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی کاتیی سووریا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی دۆڵمەباخچە لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوە.
رەجە تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی شەممە، 24ـی ئایاری 2025، لە کۆشکی دۆڵمەباخچە لە ئیستەنبووڵ پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کرد و دواتریش کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی (میت)؛ هالوک گۆرگون، سەرۆکی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ئامادە بوون.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو و میدیای فەرمیی تورکیا هیچ زانیاریێکی لەبارەی نێوەڕۆکی بڵاونەکردووەتەوە.
سەرۆکی کاتیی سووریا رۆژی 4ی شوباتی 2025 سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
ئەحمەد شەرع رۆژی 11ی نیسانی 2025یش لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، سەردانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە.