ماچێكی تۆقێنهر بۆ ئهردۆغان
رووداو - شرناخ
ئێوارهی رۆژی شهممه 23ـی12ـی2017، رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆككۆماری توركیا سهردانی پارێزگای شرناخی كرد له باكووری كوردستان، بەڵام تووشی بەڵای خۆی بوو.
ئەردۆغان کاتێک لەسەر ستەیج وەستابوو و قسەی دەکرد، خەڵکیش بەگەرمی چەپڵەیان بۆ لێدەدا، پیاوێکی لەتەنیشت وەستابوو و بە مایکرەفۆن درووشمی دەگوتەوە و هاواری دەکرد (سوپاسی خودا بکەن سەرۆکێکی وامان هەیە).
لەپڕ پیاوێک کە ئەندامی رێکخستنەکانی ئاکپارتییە لە شرناخ، لەنێو جەماوەرەوە شاڵاوی بۆ برد و تووند باوەشی خۆشەویستی پێدا کرد، لەوکاتەدا ئەردۆغان خراپ راچڵەکی و ترسا، گەنجە شرناخییەکە لە خۆشیا سەرۆککۆماری راکێشا، بەڵام پاسەوانەکانی گرتیان، هەرچەندە هەوڵیدا ئەردۆغان ماچ بکات، بەڵام رێگەیان پێنەدا و دووریانخستەوە.
ئەندامەکەی ئاکپارتی زۆر بە ئەردۆغان سەرسامە، بەڵام شێوەی چوونی بۆ سەر ستەیج هەندێ نائاسایی بوو، دواییش سەرۆککۆمار بە پەشۆکاوی لە سڵاوەکانی بەردەوام بوو، کۆمەڵێک کچی چوونە لا وێنەی لەگەڵ بگرن، بەڵام ئەردۆغان سەریقاڵ بوو و هێشتا نەهاتبووەەوە سەر خۆی.
بهشێك له میدیاكانی توركیا رووداوهكهیان به مانشێتهكانی "وێڕای سوپایهك پاسهوان، كهچی ئهردۆغان دهتۆقێنن" و "شرناخ ئهردۆغانی ترساند" و "ماچێكی تۆقێنهر" باسكردووە.
داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح