دوو گۆرانی كوردی لە تورکیا قەدەخەکران
رووداو - ئیستەنبوڵ
دوو گۆرانی كوردی به‌تۆمه‌تی خزمه‌تكردنی په‌كه‌كه و گرووپه جوداخوازه‌كان لەلایەن تورکیاوە له کەناڵێکی منداڵان قەدەخەکران.
دامەزراوەی باڵای رادیۆ و تەلەڤیزیۆن (RTÜK) بڕیاری قەدەخەکردنی دوو گۆرانی كوردی ده‌ركرد، كه له زارۆك تیڤی بڵاوده‌كرانه‌وه به‌ناوه‌كانی "گولا من جزیرا بۆتانێ" و "كوردستان پڕ شیرینه" و تۆمه‌ته‌كانی "خزمه‌تكردن به گرووپه تیرۆریسته‌كان و جوداخوازان"ی خسته‌پاڵ، هاوكات سزای كه‌ناڵه‌كه‌شی دا به سه‌ندنی رێژەی 5%ـی كۆی داهاته‌كانی رێكلامی یه‌كساڵه‌ی كه‌ناڵه‌كه.
كه‌ناڵی زارۆك تیڤی بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ له سه‌رده‌می باری نائاساییدا داخرابوو، هه‌ر به‌پێی بڕیارنامه‌ی باری نائاساییش دووباره ده‌ستی به‌په‌خش كرده‌وه و، دامەزراوەی باڵای رادیۆ و تەلەڤیزیۆن دوایین هۆشداری پێدا، به‌وه‌ی دید و هزره‌كانی په‌كه‌كه له كه‌ناڵه‌كه‌دا بڵاونه‌كرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌یوومی ده‌خرێته‌سه‌ر و لێیان ده‌سه‌نرێته‌وه.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار