ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، لە کۆشکی بێشتەپەی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆبووەوە.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و به‌ئاماده‌بوونی یاریدەدەری سه‌رۆككۆمار، وه‌زیرانی داد، ناوخۆ، به‌رگریی، ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی میت، سوپاسالار، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانی، ده‌ریایی، وشکانی، سوپای یه‌ك و دوو، هێزه‌كانی تایبه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی شوڕای سه‌ربازیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە کاژێر 16:30 دوور له چاوی كامێرا‌كان دەستیپێکرد.
چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە، راگەیێندراوی کۆتایی بڵاوبکرێتەوە و رۆژەڤی کۆبوونەوەکان ئاشکرا بکرێت. میدیای فەرمیی تورکیاش بڵاویکردەوە، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی چارەسەری کە تورکیا بە پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" ناوی دەبات، لەگەڵ دوایین پێشهاتەکانی سووریا و چەندین پرسی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتیی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا، یه‌كێكه له دامه‌زراوه هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تێیدا بڕیاری چاره‌نووسساز به‌تایبه‌تی له رووی سه‌ربازی و ئه‌منی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، جەنگ و ئاشتی و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی گرنگ ده‌خرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.