ناوی تەواوی ئەندامانی لیژنەی پڕۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا
رووداو دیجیتاڵ
ناوى ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکراکران کە لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە بۆ لیژنەی نوێی "پڕۆسەی چارەسەری" لە پەرلەمانی تورکیا دیاریکراون؛ ئیی پارتی بڕیاریداوە بەشداری لە لیژنەکەدا نەکات.
ئەو وادەیەی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بۆ پارتە سیاسییەکان دیاریکردبوو بۆ پێشکێشکردنی ناوی نوێنەرەکانیان بۆ لیژنەی نوێی تایبەت بە پڕۆسەی چارەسەری، ئەمڕۆ کۆتاییهات.
بڕیاربوو لیژنەکە لە 51 ئەندام پێکبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئیی پارتی بڕیاریداوە بەشداری نەکات، لیژنەکە لە 48 ئەندام پێکدێت.
لە لیژنەکەدا ئاکپارتی 21 پەرلەمانتار، جەهەپە 10 پەرلەمانتار، دەم پارتی و مەهەپە هەر یەکەیان 4 پەرلەمانتاریان دەبێت.
لیستی تەواوی ئەو پەرلەمانتارانەی لە لیژنەکەدا بەشدارن:
ئاکپــــارتــــی:
- عەبدولحەمید گوڵ
- مستەفا شەن
- کورشاد زۆرلو
- حوسێن یایمان
- جونەیت یوکسەل
- سونای کارامک
- سەلامی ئاڵتنۆک
- کەمال چەلیک
- مەهمەت سەعید یاز
- مەحموود ئاتیلا کایا
- شەنگول کارسڵی
- مەهمەت شاهین
- ئایشە بۆهورلەر
- رادیە سێزەر کاترجیئۆغڵو
- تاهیر ئاکیورەک
- عەلی کراتڵی
- جەواهیر ئاسومان یازماجی
- گۆکهان دیکتاش
- بورهان کایاتورک
- عەبدولڕەحمان باباجان
- ئەرسان ئاکسو
جــەهـــەپــــە:
- موراد ئەمیر
- ئۆکان کۆنوراڵپ
- نورهایات ئاڵتاجا کایشئۆغڵو
- مستەفا سەزگین تانریکوڵو
- تورکان ئەلچی
- توران تاشکن ئۆزەر
- ئۆغوز کائان ساڵجی
- موراد باکان
- گۆکچە گۆکچەن
- مەهمەت ساڵح ئوزون
مــەهــەپــــە:
- فەتحی یڵدز
- محەممەد لەڤەنت بولبول
- خەلیل ئۆزتورک
- یوجەل بولوت
دەم پـــارتــــی:
- گوڵستان کڵچ کۆچیگیت
- مەراڵ دانش بێشتاش
- ساروهان ئۆلوچ
- جەنگیز چیچەک
پارتی رێگەی نوێ (Yeni Yol Partisi):
- بولەنت کایا
- مەهمەت ئەمین ئەکمەن
- مستەفا بیلجی
پارتــی چەپــی دیموکـــرات (DSP):
- ئۆندەر ئاکساکال
هــودا پــــــار (HÜDAPAR):
- زەکەیا یاپجیئۆغڵو
پارتــی کـرێکــارانـــی تورکیــــا (TİP):
- ئەحمەد شک
پــارتــی رەنـــج (EMEP):
- ئیسکەندەر بایهان
پارتــی ســەرلــەنـــوێ خــۆشــگــوزەرانــــی (Yeniden Refah Partisi):
- دۆغان بەکین
ئامانج ئەوەیە کۆمیسیۆنەکە بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێکبهێندرێت، نەوەک بە یاسا و بڕیارەکانیشی بە زۆرینە دەربکات.
ئیی پارتی رایگەیاندووە، لە کۆمیسیۆنەکەدا بەشدار نابێ.
تاوەکو ئێستا لەسەر ناوی کۆمسیۆنەکە رێککەوتن نەکراوە، بەڵام ئۆپۆزیسیۆن پێداگیری دەکات لەسەر ئەوەی دەبێت دەستەواژەی "دیموکراسی" لەگەڵ بێ.
سەرباری ئەوەی پەرلەمان چووەتە پشووەوە، بەڵام لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.
رۆژی 18ـی تەممووزی 2025، نوعمان کورتوڵمووش لەگەڵ عەبدولحەمید گوڵ، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی؛ موراد ئەمیر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە؛ گولستان کڵچ کۆچیگیت، بریکاری هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی؛ ئەرکان ئاکچای، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی مەهەپە؛ بوغرا کاڤونجو، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتی و بولەنت کایا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رێگەی نوێ کۆبووەوە و مژارەکەش لیژنەکە بوو.
یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی لیژنەکە بریتی دەبێ لە پێشکێشکردنی پێشنیاز بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، لەوانەش گەڕاندنەوەی گەریلاکان بۆ نێو کەسوکاریان لە باکووری کوردستان و تورکیا.
جەهەپە، دەم پارتی و پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆن داوای لیژنەیەکی هەمیشەیی دەکەن کە بە یاسا دابمەزرێ، نەوەک پێکهاتەیەک کە ئەرکەکانی تەنیا تەکنیکی بن.
لە بەرامبەردا ئاکپارتی و مەهەپە پێیان وایە دەبێت لیژنەکە تەنیا پێشنیاز پێشکێش بکات.