که‌ی مه‌حرومه‌کانی کوردستان یه‌کده‌گرن؟
هه‌ر گهڕانهوهیهکم بۆ کوردستان ڕاسته‌وخۆ ده‌مباته‌وه سه‌ر ئه‌و تێزه‌ی که له 2009 وه تا ئێستا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌م و چوارچێوه‌ی تیۆریی بۆ داده‌ڕێژم. دوا گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان، مانگی سێپته‌مبه‌ری 2016 بوو. ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی که مامه‌وه، وه‌ك هه‌موو هه‌فته‌کانی پێشووترم، تێبینی ئه‌وه‌م کرد که ساڵ له‌دوای ساڵ، کوردستان پڕ ده‌بێت له چه‌ندین گه‌ڕه‌کی نوێی پێکهاتوو له کۆشکی پادشا ئاسا، لیستی ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌کان درێژتر ده‌بێت، ژماره‌ی ئوتۆمبیله گرانبه‌هاکان له زیادبوونێکی سهرسوڕهێنهردان، ...، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها و ته‌نها له‌ژێر کۆنترۆڵی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێدان، که که‌مینه‌ی هه‌ره که‌می کۆمه‌ڵگا پێکده‌هێنن.
ئه‌م چینه ڕێستۆرانتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، مهلەوانگهی تایبه‌ت، یاریگا، شانۆ، سینه‌ما، باخ و بازاڕی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت تێکه‌ڵ به چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دیکه نابێت. ئه‌م چینه نوێیه کۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌ته‌نها سه‌رمایه‌ی ئابووریی کۆنترۆڵ نه‌کردووه، به‌ڵکو سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و کولتووریشی کۆنترۆڵ کردووه و هه‌ژموونی به‌سه‌ر ته‌واوی "سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندیدا" گرتووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا، زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگا، وه‌ك چینێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌یه که ده‌کرێت ناوی بنێین، چینی دوورخراوه‌کان، په‌راوێزخراوه‌کان، مه‌حرومه‌کان و خاوه‌نی هیچ جۆره سه‌رمایه‌یه‌ك نین : نه سه‌رمایه‌ی ئابووری، نه سه‌رمایه‌ی سیاسی، نه سه‌رمایه‌ی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌ندامانی ئه‌م چینه، ته‌نها له دووره‌وه دنیا تایبه‌ته‌کانی چینی یه‌که‌م ده‌بینن؛ له دووره‌وه ئوتێله گه‌وره‌کان، ڕێستۆرانته پێنج ئه‌ستێره‌کان، باخه دووره ده‌سته‌کان، شانۆ و مهلەوانگه و سینه‌ما و یاریگا و بازاڕه تایبه‌ته‌کانی که‌مینه‌ی "ئاوساو" ده‌بینن و ڕۆژ له دوای ڕۆژ، مه‌ودای نێوان ئه‌م دوو چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه فراوانتر ده‌بێت. ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، له هه‌موو بواره‌کاندا، ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و هه‌ژارانیش، له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ژارتر ده‌بن.
لێره‌دا تێبینییه‌کی گرنگ هه‌یه که ده‌بێت ئاماژه‌ی بۆ بکه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه "ئاوساوه‌که"، به‌ته‌نها سه‌ر به حیزبێکی دیاریکراو نین، به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن پارتین، ئاواش یه‌کێتی، گۆڕان، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، سۆسیالیست و بزووتنه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه مهحرومهکهش به‌ته‌نها ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نین، به‌ڵکو پارتی، یه‌کێتی، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، سۆسیالیست و بزووتنهوهشن. به گوزارشتێکی دیکه، ئه‌مه جیاوازیی نێوان دوو حیزب (گۆڕان و پارتی) نییه، به‌ڵکو جیاوازیی نێوان زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگای کوردیه که مهحرومهکانن له‌لایه‌ك و که‌مینه‌ی هه‌ره که‌می کۆمه‌ڵگای کوردی که ههژمووندارهکانن له‌لایه‌کی دیکه‌وه.
سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که ئه‌م دوو چینه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بیناکراوێکه له سووکایه‌تی، ڕق، حیقد، بێمتمانه‌یی، گومان و هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی که ده‌کرێت به نه‌رێنی وه‌سفیان بکه‌ین. هه‌ر له پارتیه مهحرومهکانهوه بیگره، تا ده‌گاته یه‌کێتی و گۆڕان و ئیسلامیه مه‌حرومه‌کان، حیقدێکی زۆر تایبه‌تیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کهمینەیەدا هه‌یه، با سه‌ر به حیزبه‌که‌ی خۆیانیش بن و با له مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی حیزبهکانیشیاندا بن.
به‌دیوێکی دیکه‌شدا، سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، یه‌کگرتووبن یان یه‌کێتی، پارتی بن یان کۆمه‌ڵ، هه‌میشه به‌چاوێکی سووکه‌وه، له باشترین دۆخدا، به‌چاوێکی به‌زه‌ییه‌وه ته‌ماشای خواری خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، واته مه‌حرومه‌کان ده‌که‌ن و پێیانوایه : هێشتا وه‌ك پێویست په‌روه‌رده نه‌کراون و وه‌ك پێویست ده‌ستیان له کو‌لتوور گیرنه‌بووه و وه‌ك پێویست نه‌بوون به مرۆڤی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناتوانن له شارستانیه‌ت تێبگه‌ن و کۆده "ڕاقیه‌کان" به‌کاربێنن. به‌کورتی پێیانوایه : خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا هێشتا ئه‌و "کێویانهن" که ده‌بێت بخرێنه نێو پرۆسێسی بهمهدهنیکردنهوه.
له کۆی گهڕانهوهکانمدا بۆ کوردستان، چه‌ند ئه‌ندامانی چینی مه‌حرومه‌کان ده‌بینم و ده‌یاندوێنم، هێنده‌ش ئه‌ندامانی چینی هه‌ژموونداری کۆمه‌ڵگا ده‌بینم و ده‌یاندوێنم. ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه‌ی که ئاماژه‌م پێدان، له خه‌یاڵدانی هه‌ردوولادا، به‌دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز و زۆر چالاکانه کارده‌که‌ن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ که‌ڵه‌که ده‌بن.
ئایا له کوردستاندا هه‌وڵێکی جددی هه‌یه بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان ئه‌م دوو چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه ؟ من به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه.
ئایا هێزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستاندا هه‌یه که به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو چینه‌ی کردبێت به پرۆگرام ؟ دیسان به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه.
ئایا ئه‌م مه‌ودا چڕ و سه‌خت و تۆخ و فراوانه، واده‌کات که له داهاتوودا، بوووم!!! دۆخه‌که بته‌قێته‌وه و مه‌حرومه‌کانی هه‌موو لایه‌ك یه‌ک بگرن و دژ به چینه ئاوساوه کۆمه‌ڵایه‌تیه نوێیه‌که‌ی کوردستان، بڕژێنه سه‌ر جاده و به‌یه‌ك ده‌نگ هاوار بۆ گۆڕانکاری ئه‌و دنیا ناشیرینه بکه‌ن و پێکه‌وه دنیایه‌کی جوانتر دروست بکه‌ن ؟ له ئێستادا هه‌ر به نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه.
به‌ڵام فاکته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، فاکتی سروشتی نین و به‌پێی گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌کان ده‌کرێت گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا بێت.