بەڵگە و دەستنووسی نوێی نالیی شاعیر دەدۆزرێنەوە
رووداو - هەولێر
ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران له ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا، چه‌ند دەستنووسێکی نالیی شاعیر دەدۆزنەوە کە زانیاریی نوێیان له‌باره‌ی ژیانی نالی تێدایە و لایەنە شاراوەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەدەبیی نالی ئاشکرا دەکەن.
د. هێمن عومه‌ر خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران بە ئەدەب و کولتووری رووداوی راگەیاند: "چه‌ند زانیارییه‌كی تازه‌مان له‌سه‌ر ژیانی نالی، گه‌وره شاعیری كورد ساخكردووهتهوه، له یه‌كێك له گۆڤاره ئه‌كادیمییه‌كانی توركیا، ره‌زامه‌ندی بڵاوکردنەوەیمان وه‌رگرتووه و له رۆژانی داهاتوودا توێژینهوەیەك بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە پوخته‌ی زانیارییه‌كانی ناو توێژینه‌وه‌كه بریتین له دۆزینه‌وه‌ی ناوی كتێبێكی دیکەی نالی، هەروەها زانیاری لەبارەی وەزیفەکەی و مووچه‌ی و هاوسه‌ری نالی و رۆژ و مانگ و ساڵی مردنی به دروستی و شوێنی مردنی، ده‌ستخه‌تی دیوانی نالی "شیعره كوردییه‌كان" و هه‌موو ئه‌و زانیارییانەی به درێژایی سەت ساڵی رابردوو نادیار بوون.
لەبارەی نێوەڕۆکی دەستنووسەکان و زانیاری لەبارەی نالییەوە، د. هێمن عومه‌ر خۆشناو گوتی، ئێستا هیچ زانیارییەکی نوێ لەبارەی نێوەڕۆکەکەی نادرکێنین چونکە توێژینەوەکە لەچاپبووندایە و دواتر هەموو زانیارییەکان لەبارەی نالییەوە ئاشکرادەکرێن کە زانکۆی سۆران کاری لەسەر
مەلا خدر کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایڵی ناسراو بە نالی (١٨٠٠-١٨٥٦) بەردی بناغە و دامەزرێنەری قوتابخانەی شیعری بابان و لە یەکەمین و بەناوبانگترین شاعیرانی شێوەزاری کرمانجیی ناوەڕاستە. نالی لە گوندی خاک و خۆڵ ، لە دەشتی شارەزوور لەدایک بووە.
نالی لە چەند ناوچەیەکی وەکو سنە و سابڵاخ و ھەڵەبجە و سلێمانی خوێندوویەتی.
محەممەد ئەمین زەکی بەگ دەڵێت، "نالی لە ساڵانی 1800- 1856ی زایینی‌دا ژیاوه. هەردوو نووسەران، مارف خەزنەدار و کەمال فوئادیش هەر هەمان مێژوویان دیاریکردووە، بەڵام عەلائەدین سەجاددی دەڵێت، لە 1797 لەدایکبووە و لە 1855 دا کۆچی دوایی کردووه.