"موحەممەد دەبێتەوە بە پێغەمبەر"
رووداو - هەولێر
نووسەرێكی ناوداری كورد ژیاننامەی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام دەكاتە رۆمان و چاپ و بڵاوی دەكاتەوە.
نووسەر و رووناكبیر تەحسین حەمەغەریب كە نووسەری رۆمانەكەیە، بە (ئەدەب و كولتووری رووداو)ی راگەیاند: "بەرگی یەكەمی رۆمانەكە لە 90 هەزار وشە پێكهاتووە، لە وەفاتی پێغەمبەرەوە دەستپێدەكات تاوەكو كۆچكردنی بۆ مەدینە، لە كتێبی دووەمدا لە سەرەتای پێغەمبەرایەتییەوە دەستپێدەكات تاوەكو كۆچكردنی بۆ مەدینە".
تەحسین حەمەغەریب گوتیشی: "رۆمانەكە بەناوی (موحەممەد دەبێتەوە بە پێغەمبەر)ـە، ئامانج لەو ناونیشانەش ئەوەیە كە ئێمە هەمیشە وا هەستبكەین محەممەد پێغەمبەر لەنێوماندایە، چونكە پێغەمبەرایەتی بەردەوامە تاوەكو قیامەت.
بەرگی یەكەمی "موحەممەد دەبێتەوە بە پێغەمبەر" چاپكراوە و ئێستا سەرقاڵی نووسینەوەی بەرگی دووەمیەتی كە دەزگای زەهاوی ئەركی چاپكردنەكەی گرتووەتە ئەستۆ.
تەحسین حەمەغەریب، یەكێكە لەو نووسەرانەی باشووری كوردستان كە زیاتر لە بواری تەسەوف و عیرفاندا دەنووسێت، مامۆستایە لە زانكۆی سلێمانی و تاوەكو ئێستا 45 كتێبی چاپ و بڵاوكردوونەتەوە.