ئەحلام مەنسوور، قەڵەمێکی دژە باو
ئا: ئەدەب و کو‌لتوور
چیرۆک‌نووس و مامۆستای زانكۆ "ئەحلام مەنسوور ئه‌مین" لە ساڵی 1951 له‌شاری خانه‌قین له‌دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌خانه‌قین ته‌واو کردووه و دواتر به‌کالۆریۆس و ماسته‌ری له ئه‌ده‌بی کوردی له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا ته‌واو کردووه و ناونیشانی ماسته‌رنامه‌که‌ی بەناوی (بینایی هونه‌ری له چیرۆکی کوردی‌دا) بوو.
له‌کۆتایی ساڵانی شه‌سته‌کاندا چووه‌ته نێو دنیای ئه‌ده‌ب و نووسین و رۆژنامه‌نووسییه‌وه و له‌چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه‌دا کاری کردووه. له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆچیرۆكی (پرد) ی بڵاوكردووەته‌وه و له سه‌ره‌تای دوو هه‌زاره‌کانیشدا رۆمانی (ئه‌ڵوه‌ن) ی بەچاپ گەیاند.
ئەحلام مەنسوور، به ژنێکی ئازاد و قه‌ڵه‌مێکی دژه‌باو و یاخی ناسرابوو، چه‌ندین كتێب و نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌كادیمی له‌باره‌ی ژنان و گەنجانه‌وه نووسیوه. رۆژی 10ی کانوونی دووەمی2013 له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشیی دڵه‌وه لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد. ئەدەب و کو‌لتوور بە پێویستی زانی لە ساڵیادی کۆچی دواییدا بە چەند وشەیەک وێستگەکانی ژیانی ئەو ژنە نووسەرە بەبیر خوێنەرانی بهێنێتەوە.