د.هێمن عومەر: لەپاش نالی، سەرقاڵی ساغکردنەوەی ژیانی چەند شاعیرێکی دیکەم
ئا: ئەدەب و کو‌لتوور
د. هێمن عومەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ، سەرقاڵی ساغکردنەوەی چەند تێکستێکی بڵاونەکراوەیە و هاوشێوەی نالی-ش کار لەسەر ڕاستکردنەوەی ژیانی هەندێ شاعیری دیکە دەکات.
د.هێمن پێشتر کتێبی "نالی لە بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی‌دا"ی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. لەو کتێبەدا سەبارەت بە ژیان، تەمەن و هەندێ وردەکاریی تری تێکست و ئەو شوێنانەی سەردانی کردوون و مردنەکەی هەندێ ڕاستیی بەڵگەداری خستبووە ڕوو کە تا ساڵی 2017 لە کتێبەکانی پەیوەست بەو شاعیرەدا بە هەڵە هاتبوون.
لەوبارەوە بە (ئەدەب و کولتووری ڕووداو)ی ڕاگەیاند: كه‌ره‌سته‌ی خاو زۆر زۆره بۆ ئیش‌کردن، به‌ڵام ئه‌وه ئیشی تاكه‌كه‌س نییه و ده‌بوو چه‌ندین ده‌سته له كه‌سانی شاره‌زا كاریان له‌و به‌ڵگانه‌دا كردبا، له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بی و سیاسی و ئیدارییه‌كانی كورد به هه‌زاران به‌ڵگه هه‌ن، مخابن تا ئێستا ساغ نه‌كراونه‌ته‌وه.
سەبارەت بە ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ژیانی نالی کە ئەو پێیگەیشتووە بە تایبەت لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا، گوتی: "زانکۆی سۆران کە کتێبەکەمی چاپ کرد، نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی مردنی نالی ڕاست بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانم هێشتا سۆراغی دیار نییه و خوا بزانێ چی به‌سه‌ر هاتووه!".
لە کتێبی نالی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانی‌دا ئەوە ئاشكرا کراوە کە نالی و شاعیرانی هاوچەرخی بە جۆرێک بە لای دەسەڵاتی عوسمانی‌دا شکاندوویانەتەوە، سەبارەت بە کاریگەریی ئاشکرابوونی ئەو ڕاستییە لەسەر خوێنەری ئێستا، د. هێمن دەڵێت: "نابێ به چاوی ئه‌مڕۆ ته‌ماشای ڕابردوو بكرێت و به پیوانی ئێستا ڕابردوومان هه‌ڵسه‌نگێنین و به میزاج و فكری هه‌نووكه‌وه دوێنێ بخوێنینه‌وه، ده‌بێت ڕه‌چاوی دۆخی مێژوویی ئه‌وسا بكرێت، هه‌موو دیوانی شاعیرێكیش به سەعاتێك و ڕۆژێك نه‌نووسراوه تا هه‌موو شیعره‌كان به یه‌ك فووته بپێوین، له ماوه‌ی چل تا په‌نجا ساڵی ژیانی شاعیرێكدا ده‌شێ ناچاریی وای لێكردبێت هه‌ڵوێستێكی نواندبێ كه ئێستا به دڵی من و تۆ نه‌بێت، به‌ڵام ناتوانین بڵێین به درێژایی ژیانی وابووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسای عوسمانی وه‌ك كه‌لاكێك وابوو، ئازا ئه‌و كه‌سه بوو كه بیڕنێتهوه. ئه‌گه‌ر هیچ له‌و پاساوانهش لای خوێنه‌ر قبوڵ نه‌بێت، دواجار شاعیریش فریشته نییه و مرۆڤێكه و ده‌شێ هه‌ڵه‌یش بكات".
مامۆستاکەی زانکۆی سۆران ئاشکرای کرد کە ئێستا سەرقاڵی ساغکردنەوەی چەند تێکستێکی بڵاونەکراوەیە و هەروەها لەسەر ژیانی چەند شاعیرێکی تریش خەریکی لێکۆڵینەوەیە.