بۆ یەکەمجار شانۆی کوردی لە سەڵماس نمایشکرا
رووداو - هەولێر
لە شاری سەڵماسی پارێزگای ورمێ بۆ یەکەمجار، چالاکییەکی هونەری و کولتووری کوردی بە مۆڵەتی فەرمانگەی کولتووری ئەو شارە بەڕێوەچوو.
لەمیانەی رێوڕەسمەکەدا شانۆکارانی کورد چەند شانۆیەک و ژمارەیەک هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردی سەڵماسیش چەند بەرهەمێکی خۆیان پێشکەش کرد.
هاونیشتمانییان داوا دەکەن، چالاکی کولتووری و هونەری کوردی زیاتر لە سەڵماس بەڕێوەبچێت کە کورد و ئازەری پێکهاتەی سەرەکی شارەکەن.
سەڵماس دەکەوێتە باکووری پارێزگای ورمێ، نیوە زیاتری دانیشتووانەکەی کوردن، بەڵام بەڕێوەبردنی شارەکە بەدەست پێکهاتەی دووەمی ئەو شارە، ئازەرییەکانە.