پێشەی زێڕنگری و دروستکردنی سکەی زێڕ لە هەولێر
هیوا رەشید تەمەنی 35 ساڵە و لە ساڵی 1994ــەوە لە شاری هەولێر کاری زێڕنگەری دەکات.
لەم خەڵک و پیشەیەدا هیوا باس لە دروستکردنی لیرەی زێڕ دەکات. هەروەها بۆ ئەوەی هاونیشتمانیان زیان لە فرۆشتنەوەی زێڕەکانیان نەکەن پێشنیاری هەیە.
هیوا دەڵێت خۆشترین هەستی ئەوکاتە بووە کە یەکەم بەرهەمی دروستکردنی لیرەی کەوتووەتە بازاڕەوە.