ئامێرێکی نوێ ڕوخسارى کۆرپەلەکان لە سکی دایکدا نیشاندەدات

رووداو- telegraph
ئەو جۆرە نوێیەی سۆنەر بەهۆى گرانییەوە تەنها لە نەخۆشخانە تایبەتییەکانى بەریتانیا کاری پێدەکرێت و بە شێوەى 3D وێنەى کۆرپەکەکە دەردەخات، بەمەش دایک و باوک دەتوانن پێشبینى شێوە و روخسارى منداڵەکەیان بکەن، هەروەها پزیشکیش بەشێوەیەکى ووردتر دەتوانێت ناتەواوییە جەستەییەکانی کۆرپەکە ببینێت ئەگەر هەبێت.

سۆنەری ئاسایی بەکاردەهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی هەندێک جۆری نەخۆشی و هەروەها ئاشکراکردنی رەگەزی کۆرپەلەش پێش لەدایکبوونی، لە ساڵى 1995 ەوە سۆنەرى 3D بەرهەمهێنراوە، بەڵام ئێستا ئەو ئامێرە بەجۆرێک پێشکەوتووە، کە دەتوانێ پێست و موو و شێوەى ڕوخسارى کۆرپەکە پیشان بدات.