9 یاریزان لە هەولێرەوە بەرەو ریال ئۆڤیێدۆی ئیسپانی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن ئەکادیمیای ریال ئۆڤیێدۆ یاریزانی کورد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هەڵسەنگاندێکدا لە هەولێر، کە لەلایەن ئەکادیمیای کوردستان کوارکەوە رێکخرابوو و چەند ئەندامێکی یانەی ریال ئۆڤیێدۆی ئیسپانی سەرپەرشتی ئەم هەڵسەنگاندنەیان دەکرد، 9 یاریزان هەڵبژێردران، کە حەوتیان کوردن.  
 
سێ نوێنەر لە یانەی ریال ئۆڤیێدۆ، هەفتەیەک لەهەولێر مانەوە و 9 یاریزانی مێردمنداڵیان دەستنیشانکرد و بڕیارە ئەمڕۆ 3ـی5ـی2026 گەشتی ئیسپانیا بکەن. 
 
لەو 9 یاریزانە، حەوتیان کوردن و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شاری ئۆڤیێدۆی ئیسپانیا دەمێننەوە و هەڵسەنگاندنی کۆتاییان بۆ ئەنجام دەدرێت، ئەگەر سەرکەوتوو بوون ئەوا گرێبەستیکی چەند ساڵەیان لەگەڵدا واژۆدەکرێت. 
 
دکتۆر خەلدوون عەلی، بەڕێوبەری ئەکادیمیای کوردستان کوارک، بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "بەهرەمەندی زۆر لە ناوچەکە هەن، ئێمە زۆر دڵخۆشین کە ئەم کۆمەڵە مێرمنداڵە لە ئەکادیمیای ئێمەوە دەردەچن و شانازییە بۆ ئێمە".
 
بەڕێوبەری ئەکادیمیاکە لەسەر رێکارەکانی گەشتکردنی یاریزانەکان زیاتر گوتی "سەرەتا وەرگرتنی ڤیزا بۆ یاریزانەکان ئاسان نەبوو، بەڵام دواتر لە رێگای یانەی ریال ئۆڤیێدۆوە نووسراوێکی فەرمی کرا و توانیمان بۆیان وەربگرین و گەشتەکەیان بۆ رێکبخەین، بەدڵنیاییەوە چەند یاریزانێک گرێبەست واژۆدەکەن و دەبنە یاریزانی ئەو یانەیە". 

 

ئەو یاریزانانەی گەشتی ئیسپانیا دەکەن:
 
محەممەد فەرهاد سەردار
ئیدێر ئەمیر دانخە 
مستەفا حوسێن 
فادی تەڵال حەننا 
ئارمانج حەسەن رەئووف 
عەلی عەبدولهادی 
موسلیم عەقیل 
هەردی فارس کوردۆ 
عەلا عەبدوڵڵا 
 
رۆژی 5ـی ئەم مانگە یاریزانەکان دەست بە مەشق و راهێنان دەکەن و لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوە چاودێری دەکرێن و بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە