نەیمار: من توركم
رووداو - هەولێر
ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆپی پێی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا نەیمار داسیلڤا له‌لایه‌ن رێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو رووخساری كه‌سایه‌تی رێكلامیی ده‌ستنیشانكرا و له گرته ڤیدیۆیی رێكلامیدا دەڵێت "من به‌ڕازیلیم، من توركم، من ئیسپانیم، من كۆچبه‌رم".
دەستنیشانكردنی نەیمار داسیلڤای یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ ئەم كارەی رێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هاوكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان و كۆچبه‌ران.
له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی وێنه‌گرتن و تۆماركردنی رێكلامه‌كه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌ده‌ستهێنا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا پشتیوانییه‌كی زۆری به‌ده‌ستهێناو هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه له رێگه‌ی رێكلامه‌كه‌ی نەیماره‌وه ژماره‌ی بانكی و چۆنییه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی به‌نووسینگه‌كانی رێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌ران بڵاوكرده‌وه.