رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە مێرکاتۆی زستانی ئەمساڵدا چەندین گرێبەستی گرنگی ئەنجامداوە، ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە، رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە بەڕێوەبردنی ئەم گۆڕانکارییانەدا.
دوای ئەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە نیوەی یەکەم وەرز، لە پلەی سێیەمی لالیگا جێگیربوو و گەیشتە قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەکە داوای یاریزانی نوێی کرد بۆ بەهێزکردنەوەی پێکهاتەکەی و بەڕێوەبەرانی یانەکە کەوتنە جووڵە.
یانەکە لە دوایین رۆژی گواستنەوەکاندا 2 یاریزانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەند گواستەوە:
ئۆبێد ڤارگاس (ناوەڕاستکار) لە یانەی سیاتڵ ساوندەرزەوە بە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ.
رۆدری مێندۆزا (ناوەڕاستکار) لە یانەی ئێڵچییەوە بە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ.
ئەم دوو یاریزانە بە مەبەستی زیادکردنی یاریزانی گەنج و فرەجۆریی لە هێڵی ناوەڕاست لە پێکهاتەکەدا هێنراون.
ئادێمولا لوکمان (هێرشبەر)، بۆ بەهێزکردنی توانای هێرشبەری، لە یانەی ئاتالانتاوە لە دوایین ساتەکانی گواستنەوەکان بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەوە کرد .
ئەوەی گرنگیی کارەکانی ئەلیمانی دەردەخات ئەوەیە کە یانەکە زۆربەی ئەو پارەیەی لە کڕینی یاریزانەکان خەرجکردبوو، توانی لە فرۆشتنی چەند یاریزانێک کە سیمیۆنیی راهێنەر پشتی پێ نەدەبەستن بەدەستبهێنێتەوە، و بەفرۆشتنی 4 یاریزان، داهاتێکی باشی بۆ یانەکە دابین کرد.
کۆنۆر گالاگێر (ناوەڕاستکار) بۆ یانەی تۆتنهام بە بڕی 41 ملیۆن یۆرۆ.
گیاکۆمۆ راسپادۆری (هێرشبەر) بۆ یانەی ئاتاڵانتا بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ.
جاڤی گالان (بەرگری چەپ) بۆ ئۆساسونا بە 500 هەزار یۆرۆ.
کارلۆس مارتن (هێرشبەر) بە خواستن بۆ یانەی رایۆ ڤاییکانۆ.
ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشیی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ستراتیژێکی ژیرانەی گرتەبەر، ئەو پێداگری دەکرد لەسەر کڕینی ئەو یاریزانانەی کوالێتییەکی جیاوازیان هەیە لەوەی کە لە پێکهاتەکەدان، هەرچەندە دیێگۆ سیمیۆنی داوای یاریزانی زیاتری دەکرد، بەڵام ئەلیمانی توانی هاوسەنگییەکی دارایی باش رابگرێت و سەرەڕای کڕینی چەند یاریزانێکی گرنگ، داهاتی فرۆشتنی یاریزانەکان زیاتر بوو لە تێچووی کڕینیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ