Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤینیسیۆس و ئێمباپێ

ڤینیسیۆس و ئێمباپێ

وەرزش05-02-2026

ئێمباپێ سەرکردایەتی پیلانێک دەکات لە دژی ڤینیسیۆس

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

ئیحسان تاهیر

رۆژی بڵاوکردنەوە

05-02-2026

تاگەکان

ڤینیسیۆس جۆنیۆر, کیلیان ئێمباپێ

بابەتی پەیوەندیدار

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە
وەرزش31-05-2026

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات
وەرزش31-05-2026

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا

رووداو - دیجیتاڵ

 

کیلیان ئێمباپێ سەرکردایەتی پیلانێک دەکات لە دژی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئاشکرابوونی ئەو کارە بوومەلەرزەیەکی لە بێرنابیۆ ناوەتەوە. کە بریتییە لە هێنانی جێگرەوەیەکی فەرەنسی بۆ یاریزانە بەرازیلییەکە.
 
کارگێڕیی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەبێدەنگی، بەڵام بە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەستی بە جووڵە کردووە بۆ کڕینی ئەستێرەیەکی نوێ، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری رۆیشتنی ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی کە گومان لەسەر مانەوەی لە قەڵای سپی دروست بووە.
 
بەگوێرەی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە ئیسپانیا، ڤینیسیۆس بووەتە یەکێک لە بەربژێرە سەرەکییەکان بۆ جێهێشتنی مێرێنگی لە بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا. ئەمەش فلۆرێنتینۆ پێرێزی ناچارکردووە دۆسێیەی جێگرەوەکان بکاتەوە بۆ ئەوەی رێگری بکات لە دروستبوونی هەر بۆشاییەکی هێرشبەری.
 
مایکڵ ئۆلیسێ لە راداری ریال مەدریددایە
 
پێگەی Football España ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید ناوی مایکڵ ئۆلیسێ، ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی بایرن میونشنی خستووەتە سەرووی لیستی ئەو یاریزانانەی کە بڕیارە شوێنی ڤینیسیۆس بگرنەوە، ئەوەش بە راسپارەی کیلیان ئێمباپێ بووە.
 
لەم بارەیەوە کریستیان فالک، رۆژنامەنووسی ناوداری ئەڵمانی کە لە یانە باڤارییەکە نزیکە، پشتڕاستی کردەوە کە مێرێنگی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئۆلیسێ دەکات، بەڵام ریال مەدرید لەم کێبڕکێیەدا بەتەنیا نییە.
 
گواردیۆلا رکابەری دەکات و ئێمباپێ گوشار دەخاتە سەر یانەکەی
 
فالک ئاماژەی بەوەش کردووە، پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، سەرسامیی خۆی بۆ تواناکانی مایکڵ ئۆلیسێ دەربڕیوە و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی مانچێستەر سیتی، بەڵام ئەوەی بابەتی گواستنەوەکەی گەرمتر کردووە، تێوەگلانی کیلیان ئێمباپێیە. 
 
بەگوێرەی ئەو رۆژنامەنووسە، ئێمباپێ یەکێکە لە گەورەترین پاڵپشتیکارانی هێنانی ئۆلیسێ بۆ مەدرید؛ ئەستێرە فەرەنسییەکە پێیوایە ئۆلیسێی هاونیشتمانییەکەی لەڕووی کاریگەری و یەکلاکەرەوەیی لە ناوچەی سزای رکابەران، لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر باشترە، هەر بۆیە گوشار دەخاتە سەر کارگێڕیی یانە شاهانەکە بۆ تەواوکردنی ئەم گرێبەستە.
 
بایرن میونشن و داواکارییە 130 ملیۆن یۆرۆییەکە
 
سەرەڕای هەموو ئەم هەوڵانە، بایرن میونشن بەئاسانی دەستبەرداری ئۆلیسێ نابێت، بەتایبەت کە ئێستا بووەتە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی ڤینسێنت کۆمپانی.
 
نرخی بازاڕیی ئەم ئەستێرە لاوە فەڕەنسییە بە 130 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، ئەمەش وادەکات هەر یانەیەک بیەوێت بیگوازێتەوە، پێویستە بڕە پارەیەکی خەیاڵی تەرخان بکات.
 
هەفتە یەکلاکەرەوەکان
 
ماوەی داهاتوو بۆ ریال مەدرید چارەنووسساز دەبێت؛ هەم بۆ دیاریکردنی داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و هەم بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ گەورە ئەوروپییەکە لەسەر مایکڵ ئۆلیسێ، کە پێدەچێت بازاڕی هاوینەی داهاتوو بە گەرمی دەستپێبکات.