رووداو دیجیتاڵ
یارییەکانی قۆناخی شازدەی جامی ئەفریقا کۆتاییدێن، ئەمڕۆ هەڵبژاردەی جەزائیر بەرامبەر کۆماری کۆنگۆ یاریی دەکات بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو.
رۆژی دووشەممە هەڵبژاردەی جەزائیر لە شاری ریبات مەشق و راهێنانەکانی ئەنجامدا و ئەمڕۆ کاژێر 19:00 لە یاریگەی مولای حەسەن بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆماری کۆنگۆ یاریی دەکات.
لە ئێستادا تیپەکەی ڤلادیمێر پێتکۆڤیچ ژمارەیەکی پێوانەیی تەواویان هەیە لە پاڵەوانێتی ئەمساڵدا کە هەر سێ یارییەکەی لە کۆمەڵەی پێنجەمی بردەوە و پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆتایی بەدەستهێنا.
ریاز مەحرز لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا سێ گۆڵی بۆ 'فێنێک فۆکس' تۆمارکرد، کە لە ساڵی 2019 بۆ دووەمجار بووە پاڵەوانی ئەفریقا.
براوەی یارییەکەی سێشەممە لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر نایجیریا یاریی دەکات.
جەزائیر پێشتر 5 یاریی بەرامبەر کۆماری کۆنگۆ کردووە، هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، 4 بردنەوە و یەکسانبوونی هەیە، بەڵام لەو چوار یارییە تەنیا یەک یارییان فەرمی بووە، ئەویش بەیەکسانبوون تەواو بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ