رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی براهیم دیاز، ئەستێرەی مەغریبی و یانەی ئارسیناڵ چڕکردووەتەوە، بەڵام یانەکە لە گواستنەوەی یاریزانەکەدا سەرکەوتوو نەبووە.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، لە دوایین ساتەکانی گواستنەوەی زستانەدا یانەی ئارسیناڵی هەوڵی زۆریداوە بۆ ئەوەی یانەی ریال مەدرید رازی بکات، دەستبەرداری براهیم دیاز ببێت، بەڵام یانەکە بەهەموو شێوەیەک ئەمەی رەتکردووەتەوە و دەستبەرداری یاریزانەکە نەبووە.
یانە لەندەنییەکە لەسەر داوای میکێل ئارتێتا هەوڵەکانی چڕکردەوە، بە ئامانجی ئەوەی هێڵی پێشەوەی یانەکەی زیاتر بەهێزبکات، بۆ ئەوەش براهیم دیاز پلانی یەکەمی یانەکە بووە، لەکاتێکدا دەتوانێت لە چەند هێڵێکی جیاواز یاری بکات، بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بووە.
لەگەڵ ئەم گرنگی پێدانە زۆرەی ئارسیناڵ بە یاریزانەکە، بەڵام ریال مەدرید هیچ بوارێکی بۆ گفتوگۆ نەهێشتووەتەوە و هەموو گفتوگۆیەکی لەبارەی دەستبەرداربوون لە دیاز رەتکردووەتەوە.
ماڵپەری ئەفریکافۆت دەڵێت "بەرپرسانی ریال مەدرید تەنانەت بواریان بۆ ئەوەش نەهێشتووەتەوە، لە هاوینی داهاتوودا جارێکی دیکە یانە لەندەنییەکە بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بکاتەوە."
لە بەرامبەردا براهیم دیاز، پابەندبوونی تەواوی خۆی بە ریال مەدرید و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە دووپاتکردووەتەوە و لەگەڵ یانەی شاهانە دڵخۆشە.
براهیم دیاز، تەمەنی 26 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت، نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 35 ملیۆن یۆرۆ و چاوەڕواندەکرێت ریال مەدرید گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ