کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵۆندۆر

باڵۆندۆر

وەرزش

ناوی بەربژێرانی باڵۆندۆر راگەیێنرا

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

07-08-2025
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر07-08-2025

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

رووداو دیجیتاڵ

گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فەرەنسی ناوی بەربژێرانی خەڵاتەکانی باڵۆندۆری بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی ساڵی 2025 راگەیاند، کە گرنگترینیان باڵۆندۆری تایبەت بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانە لەو ساڵەدا.
 
وەک هەمیشە فرانس فوتبۆل سەرەتا ناوی بەربژێرانی خەڵاتە جیاجیاکان بڵاودەکاتەوە و دواتر لەلایەن 100 رۆژنامەڤانەوە لە سەرانسەری جیهانەوە دەنگدان دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی باشترینەکان و براوەی باڵۆندۆری باشترین یاریزانی جیهان.
 
* بەربژێرانی خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی ساڵ:-
 
1 - پاو کوبارسی
2 - ئەیوب بوادی
3 - دۆوێ
4 - ئیستیڤاو
5 - دین هاوسن
6 - سکێلی
7 - مۆرا
8 - جواو نیڤێس
9 - لامین یامال
10 - کینان یەڵدز
 

* بەربژێرانی خەڵاتی یاشین بۆ باشترین خانمە گۆڵپارێزی ساڵ:-
 
1 - کاترین بێرگەر
2 - کاتا کۆل
3 - هانا هامپتۆن
4 - چیاماکا نادۆزی
5 - دافنی ڤان دۆمسێلار
 
* بەربژێرانی خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵ:-
 
1 - ئەلیسۆن
2 - یاسین بونۆ
3 - دۆنارۆما
4 - چیڤالێ
5 - کۆرتوا
6 - ئیمیلیانۆ مارتینێز
7 - یان ئۆبلاک
8 - داڤید رایا
9 - ماتز سیلس
10 - سومێر
 

* بەربژێرانی خەڵاتی کرۆیف بۆ باشترین راهێنەری ساڵ:-
 
1 - ئەنتۆنیۆ کۆنتی
2 - لویس ئێنریکی
3 - هانزی فلیک
4 - ئێنزۆ مارێسکا
5 - ئارنی سلۆت
 
* بەربژێرانی خەڵاتی باشترین راهێنەری تیپی خانمانی ساڵ:-
 
1 - سۆنیا بۆمپاستۆر
2 - ئارتۆر ئیلیاس
3 - جەستن مادوگو
4 - رێنی سلیگێرس
5 - سارینا وێگمان
 

* بەربژێرانی باڵۆندۆری خانمان:-
 
1 - ئیتانا بۆنماتی
2 - لوسی برۆنزێ
3 - باربارا باندا
4 - ساندی بالتیمۆرێ
5 - کلارا بال
6 - ماریۆنا کالدینتێ
7 - سۆفیا کانتۆری
8 - ستیف کاتلێ
9 - میلچی دومۆرنای
10 - تیموا چاوینگا
11 - ئیمیلی فۆکس
12 - کریستینا گیریلی
13 - کارۆلینی گراهام
14 - ئیستێر گۆنزالێس
15 - پێرنیلی هاردێر
16 - هانا هامپتۆن
17 - ئاماندا گۆتیرێز
18 - پاتری گوێجارۆ
19 - چۆلی کێلی
20 - لیندسی هیاپس
21 - کلارا ماتیۆ
22 - ئیوا پاجۆر
23 - فریدا لیونهاردسن
24 - مارتا
25 - لیا ویلیامسۆن
26 - کارۆلینا وێر
27 - جوانا کانیرید
28 - ئەلیکسیا پوتێلیاس
29 - کلاودیا پینا
30 - ئەلیسا روسۆ
 
* بەربژێرانی باڵۆندۆری پیاوان:-
 
1 - عوسمان دێمبێلێ
2 - جیانلویجی دۆنارۆما
3 - جود بێلینگهام
4 - دۆوێ
5 - دێنسێل دومفرێس
6 - سێرهۆ گیراسی
7 - ئێرلینگ هالاند
8 - ڤیکتۆر یوکێرێش
9 - ئەشرەف حەکیمی
10 - هاری کەین
11 - کڤاراتیسخیلیا
12 - رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
13 - سکۆت ماکتۆمینای
14 - کیلیان ئێمباپێ
15 - نونۆ مێندێش
16 - جواو نێڤێس
17 - پێدری
18 - کۆڵ پاڵمەر
19 - میشێل ئۆلیسێ
20 - رافینیا
21 - دیکلاین رایس
22 - فابیان رویس
23 - ڤیرجیل ڤان دایک
24 - ڤینیسیۆس جۆنیۆر
25 - محەممەد سەڵاح
26 - فلۆریان ڤێرتز
27 - ڤیتینیا
28 - لامین یامال
29 - ئەلیکسیس ماکالیستەر
30 - لاوتارۆ مارتینێز
 

 

براوەی باڵۆندۆر چۆن دیاریی دەکرێت؟ 
 
هەمیشە ئەو پرسیارە دووبارە دەبێتەوە کە ئایا براوەی باڵۆندۆر بە چ میکانیزمێک و بەپێی کام پێوەر و یاساکان دیاری دەکرێت؟
 
دەکرێت بەم چەند خاڵە وەڵامی پرسیارەکە بدرێتەوە:
 
* دوای راگەیاندنی ناو و ناسنامەی بەربژێرەکان، دەنگدان بۆ دیارییکردنی باشترین یاریزان دەستپێدەکات، کە بەمشێوەیە دەبێت.
 
ــ 100 رۆژنامەڤان دەستنیشانکراون بۆ ئەوەی دەنگ بدەن بەو 30 بەربژێرەی بۆ بردنەوەی باڵۆندۆری پیاوان دیاریکراون. هەروەها بۆ باڵۆندۆری خانمانیش 50 رۆژنامەڤان دەسنیشانکراون، کە لە هەر وڵاتێک لەو 100 وڵاتەی هەڵبژاردەکانیان   لەپێشەوەی ریزبەندیی فیفا بۆ باشترین هەڵبژاردەکانن، رۆژنامەڤانێک دەستنیشانکراوە و مافی ئەو دەنگدانەی پێدراوە.
 
ــ ئەو یاریزانە خەڵاتەکە دەباتەوە کە زۆرترین خاڵ لەو دەنگدانەدا بەدەستدەهێنێت.
 
ــ دەنگدان لەسەر بنەمای ئاستی یاریزانەکان دەبێت لەماوەی نێوان 1ـی8ـی2024 تاوەکو 31ـی7ـی2025.
 
ــ هەر رۆژنامەڤانێک 5 یاریزان بە ریزبەندیی هەڵدەبژێرێت، یەکەمیان 6 خاڵ، دووەمیان 4 خاڵ، سێیەمیان 3 خاڵ، چوارەمیان 2 خاڵ و پێنجەمیشیان 1 خاڵ وەردەگرێت.
 
ــ ئەو یاریزانەی زۆرترین خاڵ کۆدەکاتەوە دوای جیاکردنەوەی دەنگی رۆژنامەڤانە بەشداربووەکان، خەڵاتەکەی پێ دەبەخشرێت.
 
ــ ئەگەر دوو یاریزان لە خاڵدا یەکسانبوون، سەیر دەکرێت کامیان زیاتر دەنگی یەکەمیان بەدەستهێناوە و دەدرێتە ئەو، واتا ئەوەی زۆرترین رۆژنامەنووس دەنگی یەکەمیان پێداوە. ئەگەر هەر یەکسانبوون سەیر دەکرێت کامیان زیاتر دەنگی دووەمیان بەدەستهێناوە و دەدرێتە ئەو، واتا ئەوەی زۆرترین رۆژنامەڤان دەنگی دووەمیان پێداوە، ئەگەر لەوەش هەر یەکسانبوون هەمان پرۆسە بۆ دەنگی سێیەم و دەنگەکانی دواتر پەیڕەو دەکرێت.
 
ــ لە ساڵی رابردووەوە گۆڕانکارییەکی گەورە لە خەڵاتەکەدا کراوە و هەڤپەیڤین لەگەڵ براوەکەدا ئەنجام نادرێت پێش ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی  یاریزانەکان تاوەکو ساتی راگەیاندنەکە نەزانن کە ئایا براوە کێیە.
 

* داوا لە دەنگدەران دەکرێت لەکاتی دەنگداندا رەچاوی 3 بنەما و پێوەر بکەن، کە ئەمانەن:-
 
1 ــ ئاستی تاکەکەسی و کاریگەری لەسەر تیپەکە و خەڵاتە تاکەکەسییەکان.
2 ــ ئەنجام و دەسکەوت و نازناوە بەکۆمەڵەکانی تیپەکەی.
3 ــ رەوشت و گیانی وەرزشیی یاریزانەکە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە