وادەی هەڵبژاردنەکانی یانەی بارسێلۆنا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی دەستیلەکارکێشایەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە بەربژێر بکاتەوە.
 
بەپێی ماددەی 42 لە سیستمی یانە کەتەلۆنییەکە، پێویستە سەرۆکی یانەکە دەستلەکاربکێشێتەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانێت خۆی بەربژێر بکاتەوە، بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی یانەکە، بۆیە خوان لاپۆرتا بەفەرمی دەستیلەکارکێشایەوە.
 
یانەی بارسێلۆنا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەکە کراوە، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە و ئێلینا فۆرت، جێگری سەرۆک بۆ کاروباری دامەزراوەکە، رافایێل ئیسکودێرۆ، جێگری سەرۆک بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و چەند ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومی کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا دەستیانلەکارکێشایەوە."
 
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا فێران ئۆلیڤێ، جۆسێپ ماریا ئالبێرت، زاڤیێر باربانی، میگێل کامبس، ئوریلی ماس، زاڤیێر بۆیگ، خوان سۆلێر دەستیانلەکارکێشاوەتەوە.
 
لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یانەکە و ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی، لە ئەمڕۆوە بانگەوازی فەرمی بۆ هەڵبژاردنەکانی یانەکە دەکرێت، رۆژی سێشەممە دەستەی هەڵبژاردن و لیژنەی هەڵبژارد دیاری دەکرێت، رۆژی 13 یان 14ـی ئەم مانگە بەفەرمی ئەندامانی هەردوو دەستە یەکلایی دەکرێنەوە.
 
رۆژی 6 بۆ 13ـی 3 بانگەشەی فەرمی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، رۆژی 14 و 15ـی هەمان مانگ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێی کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا بەڕێوەدەچێت.
 
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا جارێکی دیکە خۆی بەربژێر دەکاتەوە و هیکتۆر فۆنت، بەهێزترین رکابەری دەبێت بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی پۆستی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە