رووداو دیجیتاڵ
چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید لەدوای یاریی لیڤەرپوول زۆر لە ئاستی ئەستێرەیەکی ناڕازی بووە، بەتەنیا لەگەڵیدا کۆبووەتەوە و هۆشداری پێداوە و پێیگوتووە "دەبێت خاڵە لاوازەکانت بە زووترین کات چاکبکەیتەوە و ناکرێت ئەو هەڵانە دووبارە ببکەیتەوە کە بەرامبەر لیڤەرپوول ئەنجامت داون".
دوای ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا، ریال مەدرید 0-1 بە لیڤەرپوول دۆڕا، ئەلۆنسۆ بەتایبەت لە ئاستی دین هاوسن ناڕازی بووە و پێیوابووە لەو یارییەدا زۆر کەمتەرخەم بووە.
دین هاوسن، كه به یه‌كێك له گرنگترین گرێبه‌سته‌كانی ریال مه‌درید له هاویندا داده‌نرێت، هێشتا له قۆناخی گه‌شه‌كردندایه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه، به‌ڵام ئاسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول هه‌ندێك كه‌موكوڕی نیشاندا كه راهێنه‌ر چابی ئەلۆنسۆ تامه‌زرۆ بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید، دوای یارییەکەی لیڤەرپوول، ئەلۆنسۆ گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه کردووە و پێیگوتووە کە پێویستە لەنێو یاریگەدا وردتر بێت، لەڕووی هزرییەوە باشتر ئامادەبێت و لە بەریەککەوتنە تاکەکەسییەکاندا بەهێزتر و یەکلاکەروانەتر دەربکەوێت.
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، ئەلۆنسۆ بۆ هاوسن دووپاتی كردووەتەوە "تۆ یاریزانێكی نایابیت، به‌ڵام پێویسته له بەریەککەوتنە یهكلاییکەرەوەکاندا به‌هێزتر بیت و لەڕووی كۆنتڕۆڵەوە باشتر بیت. ئه‌مه به پێشكه‌وتنی ته‌مه‌ن و ئه‌زموون به‌ده‌ستی ده‌هێنیت، به‌ڵام ئێمه ئێستا پێویستمان پێت هه‌یه".
ئه‌م وشانه وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوون بۆ هاوسن دوای هه‌ڵه‌كانی له یارییه‌كه‌دا، كه ئیدێر میلیتاو چه‌ندینجار دۆخه‌كه‌ی رزگاركرد و ئه‌گه‌رنا هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كران.
جگه له سه‌رنجەکانی ئەلۆنسۆی راهێنه‌ر، هاوسن پێیوایه متمانه به‌خۆبوونی هه‌ندێكجار ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی، كه ده‌بێته هۆی كه‌مێك خاوبوونه‌وه له دۆخه پڕ گوشاردا. له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش، یانه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌دا ئه‌نجامدا بۆ هاندانی بۆ ئەوەی زیاتر وردبێتەوە و پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه به‌رگرییه‌كان به كاراییه‌كی به‌رزتر.
هاوسن، كه به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ له بۆرنمۆسه‌وه هاتووه‌ته ریال مه‌درید، به یه‌كێك له دیارترین به‌رگریكارانی داهاتووی تیپه‌كه داده‌نرێت. ته‌مه‌نی له 20 ساڵ تێپه‌ڕناكات و یه‌كێكه له هیوا نوێکانی به‌رگری ئیسپانیا.
سه‌ره‌ڕای نرخاندنی زۆری بۆ لێهاتووییه‌كانی، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی هاوسن پێویستییان به په‌ره‌پێدان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی بنیاتنانی یاری و به‌شداریكردن له هێرشه‌كانی تیپه‌كه‌دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌م كه‌موكوڕییانه كه ده‌كرێت به تێپه‌ڕبوونی كات چاره‌سه‌ر بكرێن، هاوسن وه‌ك به‌ردی بناخه له پرۆژه‌ی ریال مه‌درید و هێڵی به‌رگریكاره‌كه‌ی كه تیپه‌كه له داهاتوودا پشتی پێده‌به‌ستێت، ده‌مێنێته‌وه.
به تێپه‌ڕبوونی كات و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونی زیاتر، هاوسن ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له به‌رگریكاره دیاره‌كانی تۆپی پێی ئیسپانیا و جیهان، هه‌روه‌ك چاوهڕوانییەکی زۆر هەیە بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ