رووداو دیجیتاڵ
بە ئامانجی درێژەدان بە ئەنجامە باشەکانی و بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی دیکە، یانەی نەورۆز لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی نەفت یاری دەکات.
یارییەکە ئەمشەو لە رکابەرییەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لەسەر یاریگەی نەورۆز لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، خاوەن یاریگە دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی نەجەف بەدەستهێنا، ئەمڕۆ چاوی لە بردنەوەیەکی دیکە و هەڵکشانی زیاترە، بەرەو پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە.
یانەی نەورۆز هەشت یاریی بەرامبەر یانەی نەفت کردووە، تەنیا 1 یاریی دۆڕاندووە و سێجار لەو یانەیەی بردووەتەوە.
هاوشێوەی یارییەکانی رابردوو، یارییەکەی ئەمڕۆی نەورۆز بەهۆی سزادانەوە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت، هەرچەند چاوەڕواندەکرێت، ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە سزای یانەکە و یانەی زاخۆشدا بکرێت.


یانەی نەورۆز ئێستا لە پلەی یازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە 41 خاڵ و نەفت 47 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندە.
لەلایەکی دیکەوە یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی دیالە یاری دەکات و یانەکە دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
هەولێر دوو رۆژ لەمەوبەر دوایین مەشقی خۆی لە یاریگەی فرانسۆ هەریری ئەنجامدا و ئەمڕۆ لە بەغدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و دوور لە هاندەرانی دەبێتە میوانی یانەی دیالە، ئیمپراتۆر لە یاریی رابردوودا لە یانەی نەفتی میسانی بردەوە و یانەکە دەیەوێت سێیەم بردنەوەی لەسەریەک لە خولەکەدا تۆماربکات.
یانەی هەولێر بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆ لە پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ و یانەی دیالە لە پلەی 17ـەیەم خاوەنی 28 خاڵە و رکابەری لەسەر مانەوە لە خولەکەدا دەکات.
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ