رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا، بەشێوەیەکی فەرمی سکاڵای یانەی بارسێلۆنا لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریی چوونیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەداتەوە.
بارسێلۆنا دوای دۆڕانی لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لە یاریگەی خۆیدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر، ناڕەزایەتیی بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە پێشاندا و سکاڵایەکی لەلایەن یۆفاوە لە دژی ناوبژیوانەکە تۆمارکرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا لە راگەیێنراوەکەیدا لەبارەی ئەو سکاڵایەی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت "دوای یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ کە رۆژی 8-4-2026 لە نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید، یانەی بارسێلۆنا ناڕەزایەتیی بەرامبەر بڕیارەکانی ناوبژیوان پێشانداوە."
فیدراسیۆنەکە دەڵێت "لیژنەی بەدواداچوون، تەمبێکاری و رێککاری یۆفا رایدەگەیێنن ئەو ناڕەزایەتییە قبوڵ نەکرا."
بەمشێوەیە یۆفا هەموو ئەو دەنگۆیانەی یانەی بارسێلۆنای رەتکردەوە، کە گوایەوە ناوبژیوان ستیڤان کۆڤاکس، ناوبژیوانی رۆمانی لەو یارییەدا بڕیاری هەڵەی داوە.
لە یاریی چووندا بارسێلۆنا لە یاریگەی خۆی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕاوە، لەو یارییە ناوبژیوان کارتێکی سووری بەڕووی پاو کوبارسی، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بەرزکردەوە.
یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە ئەمشەو، کاژێر 22:00 لە یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەدەچێت، کلیمێنت تۆرپین، ناوبژیوانی فەرەنسی کە ئێستا یەکێک لە دیارترین ناوبژیوانەکانی تۆپی پێی ئەورووپایە یارییەکە بەڕێوەدەبات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ