پێشبڕکێی دەستشکاندنەوەی ژنان لە بۆکان بەڕێوەچوو

 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی شەممە 13ی ئەیلوولی 2025 بە بەشداریی 20 وەرزشڤان لە شارەکانی ورمێ و پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پێشبڕکێی دەستشکاندنەوەی ژنان لە شاری بۆکان بەڕێوەچوو.
 
لە پێشبڕکێکە منداڵان و گەورە ساڵان بەشدارییان تێدا کرد، یاریزانەکان جارێک بە دەستی راست و جارێک بە دەستی چەپ پێشبڕکێیان کرد. 
 
هاونیشتمانییەک بە رووداوی راگەیاند، "ئەم پێشبڕکێیانە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکاری وەرزشڤانانی کچ لە وەرزشی زۆرانبازی مەچەک و دەستنیشانکردنی بەهرەمەندە سەرەکییەکانی شارەکەیە."
 
پێشبڕکێکە بە هاوکاریی بەشی وەرزش و لاوان، دەستەی لەشجوانی بۆکان و بنکەی پاڵەوانێتی وەرزشی پەدیدە بەڕێوەچوو.
 
براوەکانی کێبڕکێکە  لە بەشی منداڵان بەو شێوەیە بووە:
 
لە کێشی 60 کیلۆ بۆ دەستی راست؛ نازی رەحیمی، فارنیاز شێخ عەزیزی، سەبا سەلیمپوور پلەی یەکەم تاوەکو سێیەمیان بەدەستهێناوە.
 
لە کێشی 60 کیلۆ بۆ دەستی چەپ؛ نازی رەحیمی .
 
ئەنجامەکانی بەشی گەورەساڵان؛ لە کێشی 60 کیلۆ بۆ دەستی راست؛ میهرەبان شەریفی.
 
لە کێشی 80 کیلۆ بۆ دەستی راست؛ مەعسومە ئەندان، فریشتە پوستی، ئامینە بیابانی پلەی یەکەم تاوەکو سێیەمیان بە دەستهێناوە.
 
لە کێشی 90 کیلۆ بۆ دەستی راست؛ پەروانە کادرۆن یەکەم و ئاشتی چوکەڵی دووەم بووە.