پەیامی لامین یامال دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ

دوێنێ کاژێر 01:54
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لامین یامال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لامین یامال، ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا، دوای ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنزلیگ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئێمە بارساین و دەگەڕێینەوە".
 
یامال لە پەیامێکدا لە ئینستاگرامەکەی لە دوای کرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، سەرەڕای ئەوەی 2-1 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیان بردەوە دەڵێت "هەموو هەوڵێکی خۆماندا، بەڵام بەس نەبوو. ئەمە تەنیا بەشێکە لە گەشتەکە، بۆ گەیشتن بە لووتکە دەبێت سەربکەویت. دەزانین کارێکی ئاسان نابێت و رێگاکەشمان بۆ ئاسان ناکەن. بەڵام کۆڵدان بژاردە نییە."
 
لامین لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی "هۆکاری زۆر زیاترمان هەیە بۆ ئەوەی گەشبین بین، بەهەموو توانایەکمانەوە بۆ بەدەستهێنانیان تێدەکۆشین. هەر هەڵەیەک وانەیەکە و گومانتان لەوە نەبێت کە لە هەر یەکێکیانەوە فێر دەبین".
 
ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا دەڵێت "ئێمە بارساین و دەگەڕێینەوە بۆ ئەو شوێنەی کە شایستەین. دایک و باوکم فێریان کردووم، مرۆڤ دەبێت لەسەر بەڵێنەکەی بێت و ئێمەش نازناوەکە دەگەڕێنینەوە بۆ بارسێلۆنا".
 
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا لامین یامال دڵێکی شین و سووری داناوە و نووسیوویەتی "هەمیشە بارسا".
 
لە یاریی گەڕانەوەدا بارسێلۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەدەستهێنا و لامین یامال گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بە 3-2 یارییەکەی بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە