Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سانتیاگۆ بێرنابیۆ

سانتیاگۆ بێرنابیۆ

وەرزش15-11-2025

ریال مەدرید بۆ یارییەک پێنج گۆڕانکاری لە بێرنابیۆدا دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

محەممەد سەڵاحەدین

رۆژی بڵاوکردنەوە

15-11-2025

تاگەکان

سانتیاگۆ بێرنابیۆ

بابەتی پەیوەندیدار

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە
وەرزش31-05-2026

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات
وەرزش31-05-2026

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا



رووداو دیجیتاڵ

یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی ریال مەدرید گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هات، بەئامانجی میوانداریکردنی یارییەکی خولی تۆپی پێی ئەمریکی NFL  لە نێوان تیپەکانی مەیامی دۆڵفینز و واشنتن کۆماندەرز. ئەم گۆڕانکارییانە یاریگەکە بەتەواوی بۆ پێداویستییەکانی NFL گونجاندووە، بێ ئەوەی زیان بە چیمەنی سەرەکیی یاریگەکە بگەیێنێت.
 
یاریگەکە بەتەواوی شێوازی گۆڕدراوە بۆ میوانداریکردنی یارییەکی خولی تۆپی پێی ئەمریکی، یاریگەکە لە درێژیدا 120 یارد و لە پانیشیدا 53.33 یاردە، بە تەواوی بۆ یارییەکانی NFL ئامادەکراوە، لەگەڵ دانانی گۆڵە ستانداردەکانی NFL. هێڵەکانی یاریگەکە بەتەواوی نوێ کراونەتەوە، کورسییە جوڵاوەکان و شوێنی فراوانتر بۆ 53 یاریزان و ستافی تیپەکان دانراون.
 
ناوچەکانی VIP و ناوەوەی یاریگەکە بە پێشانگای تایبەت بە NFL رازێنراونەتەوە، هەروەها مارکێتێکی تایبەت بە NFL لە شوێنی مارکێتی ریال مەدرید دانراوە. شاشەکانی ڤیدیۆ بەشێوازی NFL رێکخراونەتەوە بۆ پیشاندانی ئامارەکان، دووبارە کردنەوەی گرتەکان و سیستەمی ناوبژیوانی بەشێوازی ئەمریکی. 
 
سەرەڕای ئەم هەموو گۆڕانکارییە، چیمەنی سەرەکیی یاریگەی ریال مەدرید بەشێوەیەکی تایبەت مامەڵەی لەگەڵ کراوە تاوەکو بتوانێت بەرگەی یارییەکانی NFL بگرێت بێ ئەوەی پێویست بە گۆڕینی چیمەنەکە بکات.