Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارسێلۆنا

بارسێلۆنا

وەرزش21-01-2025

بارسێلۆنا دەیەوێت پەڕینەوە بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر بکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێبوار محه‌ممه‌د

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رێبوار محه‌ممه‌د

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-01-2025

تاگەکان

یانەی بارسێلۆنا, هانزی فلیک, چامپیۆنزلیگ

بابەتی پەیوەندیدار

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە
وەرزش31-05-2026

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات
وەرزش31-05-2026

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا


رووداو دیجیتاڵ

رکابەرییەکانی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە و بارسێلۆنا چاوی لە مسۆگەرکردنی پەڕینەوەیە بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە، وەک یەکێک لە یانە پێشەنگەکان.
 
بارسێلۆنا، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر بێنفیکا یارییدەکات. یارییەکە کاژێر 23:00 بەکاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
 
بارسێلۆنا لە بەرامبەر بێنفیکادا پێویستی بەبردنەوە هەیە، تاوەکو سەرکەوتن وەک یەکێک لە هەشت تیپەکەی یەکەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکە، سەرکەوتن بۆ قۆناخی شانزە مسۆگەر بکات.
 
بەر لەیارییەکەی ئەمشەو، بارسێلۆنا لە پلەی دووەمی ریزبەندی گشتیی چامپیۆنزلیگە و لە شەش یاریدا، 15 خاڵی کۆکردووەتەوە.
 
یارییەکە لە نێو یاریگەی دالووشدا لە پۆرتوگال بەڕێوەدەچێت، بارسێلۆنا بەدوورخستنەوەی دانی ئۆلمۆ لە لیستی یاریزانانی بۆ یارییەکە، ئامادەیی بۆ بردنەوەی یارییەکە پێشاندا.
 
هانزی فلیک، لەبارەی یارییەکەوە گوتی، "بەتەماشاکردنی شوێنمان لە پلەی دووەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکە، زۆر گرنگە زۆر بەباشی دوایین دوو یاریمان ئەنجام بدەین و هەوڵی بەدەستهێنانی تەواوی خاڵەکان بدەین. بردنەوەی دوو یارییەکەمان کارێکی نموونەیی دەبێت، بەڵام کارێکی زۆر گرنگیشە بۆ ئێمە، بۆ من وەک راهێنەر زۆر گرنگە، چونکە تاوەکو کۆتایی وەرز زۆر یارییمان دەمێنێت، هەروەها زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی مەشق لەسەر هەندێک شت بکەین، ئەم شتانەش هەموویان بۆ ئێمە گرنگن".
 
فلیک دەیەوێت یانەکەی ئەرکە ئەورووپییەکەی بەتەواوی جێبەجێ بکات، تاوەکو ئیدی جارێکی دیکە بیر لە کەمکردنەوەی جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ رکابەرەکانی لە لالیگا بکاتەوە.
 
راهێنەری بارسێلۆنا، بەربژێربوون بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدوور دەزانێت، تەنانەت ئەو کارە، بەقورسترین کار دادەنێت، ئەو دەڵێ، لەوانەیە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ یەکێک لە قورسترین کارەکانی جیهان بێت، کارەکە ئاسان نییە. ئێمە زۆرباش یاریمان کردووە، بەڵام لەگەڵ ئێمەدا چەندین یانەی دیکەش هەن کە زۆر باش یارییدەکەن. هەروەها ئێمە رکابەری لەسەر سێ نازناو دەکەین و یەکێکیمان بەدەستهێنا و ئەوەش زۆر گرنگ بوو. بەشێوەیەکی گشتی ئەنجامەکانمان خراپ نین، بەڵام زۆر بەڕوونی بڵێم کاتێک تەماشای شوێنمان دەکەین لە خولی ئیسپانیا، لەوێ باش نین و ناتوانین نکوڵیی لێ بکەین. لەوێ دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە ئاواتی بۆ دەخوازین، بەڵام من تەماشای شێوازی یاریکردنمان دەکەم لەدوای پشووی زستانەوە و شتی باش دەبینم، بێگومان هەمووانیش دەزانن کە یارییکردن لەم یاریگەیەدا قورسە، هەر بۆیە هیوادارم یارییەکەی ئەمجارەمان بەباشی ئەنجام بدەین، چونکە رووبەڕووی تیپێک دەبینەوە کە شێوازی یارییکردنی جیاوازە".
 
بارسێلۆنا لە دوای یەکسانبوون لە لالیگا بەرامبەر خیتافی، دەیەوێت جارێکی دیکە بەرەی ناڕازی هاندەران لە ئەنجامەکانی ئارامبکاتەوە، سەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ، دەکرێ کەمێک دڵی هاندەرە کەتەلۆنییەکان ئارام بکاتەوە.