Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاندەرانی ئامەدسپۆر لەنێو یاریگەیەک ئاڵای یانەکەیان بەرزکردووەتەوە. وێنە: ئەرشیڤ

هاندەرانی ئامەدسپۆر لەنێو یاریگەیەک ئاڵای یانەکەیان بەرزکردووەتەوە. وێنە: ئەرشیڤ

وەرزش21-04-2024

گەورەشارەوانیی ئامەد بۆ لایەنگرانی ئامەدسپۆر: فیشەکی رووناککەرەوە بەکارنەهێنن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەوار ئیسماعیل

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەوار ئیسماعیل

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-04-2024

بابەتی پەیوەندیدار

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە
وەرزش31-05-2026

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات
وەرزش31-05-2026

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یانەی ئامەدسپۆر و ئیدرسپۆر رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، گەورەشارەوانیی ئامەد داوا لە لایەنگرانی ئامەدسپۆر دەکات، فیشەکی رووناککەرەوە بەکارنەهێنن.
 
یارییەکە کاژێر 15:00 لە یاریگەی ئامەدسپۆر لە شاری ئامەد دەستپێدەکات. بردنەوەی یارییەکە بۆ ئامەدسپۆر زۆر گرنگە، لە بوونی بە پاڵەوانی کۆمەڵەی سووری خولی پلە دووی تۆپی پێی تورکیا نزیکی دەکاتەوە.
 
ماوەی چەند رۆژێکە ئامادەکارییەکان بۆ یارییەکە بەردەوامە و سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر دەڵێت، نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە دەرەوەی ئامەد بۆ یارییەکە دێنە شارەکە، بەڵام تەنیا نزیکەی 35 هەزار کەس دەتوانن لە یاریگاکەدا سەیری یارییەکە بکەن.
 
گەورەشارەوانیی ئامەد لە چەند شوێنێکی شارەکەدا شاشەی گەورەی داناوە بۆ ئەوەی لایەنگرانی ئامەدسپۆر بتوانن سەیری یارییەکە بکەن. پێش یارییەکەش لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆی بڵاوی کردووەتەوە، کە فیشەکی رووناککەرەوە بەکارنەهێنن، بەبێ گوێدانە دەرئەنجامی یارییەکە رێز لە ژیانی هەموو زیندەوەران بگرن.
 
ئامەدسپۆر بە کۆکردنەوەی 77 خاڵ لە کۆمەڵەی سووری خولی دووەمی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا  لە پلەی یەکەمدایە بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش وانسپۆرە، لە پلەی دووەمدایە.
 
بێجگە لە یارییەکەی ئەمڕۆ، ئامەدسپۆر دوو یاری دیکەی ماوە، ئەگەر ئەمڕۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، زیاتر لە بەدەستهێنانی نازناوەکە نزیک دەبێتەوە.
 
ئامەدسپۆر یانەیەکی تۆپی پێی باکووری کوردستانە و زۆربەی یاریزانەکانیان کوردن. چەندین جار لە پارێزگاکانی تورکیا رووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی بووەتەوە.