Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چابی ئەڵۆنسۆ

چابی ئەڵۆنسۆ

وەرزش21-04-2025

ئەلۆنسۆ لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ لیڤەرکوزن قسەی دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-04-2025

تاگەکان

چابی ئەڵۆنسۆ

بابەتی پەیوەندیدار

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە
وەرزش31-05-2026

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات
وەرزش31-05-2026

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا

 
رووداو دیجیتاڵ

چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی و یانەی بایرلیڤەرکوزن مشتومڕی لەبارەی داهاتووی خۆیەوە دروست دەکات و بەشێکی زۆری هاندەرانی ریال مەدریدیش داوای ئەو راهێنەرە دەکەن.
 
ئەلۆنسۆ لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی لیڤەرکوزن لەلێدوانێکی نوێدا دەڵێت "دەمەوێت بەباشترین شێوە ئەم وەرزە تەواو بکەم، پاشان بزانین چی روودەدات."
 
ئەم قسانەی چابی لەکاتێکدایە، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەو راهێنەرە بژاردەی یەکەمی ریال مەدریدە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا لە شوێنی کارلۆ ئەنچێلۆتی، ببێتە راهێنەری یانە ئیسپانییەکە.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "ریال مەدرید لەگەڵ ئەنچێلۆتی رێککەوتووە، بۆ ئەوەی ساڵێک بەر لە کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە یانەکە بڕوات، بۆ ئەوەش یانەکە هەنگاوەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەڵۆنسۆ دەستپێکردووە، یانەی لیڤەرکوزنیش نایەوێت رێگری لە پەیوەندیکردنی ئەو راهێنەرە بە یانەی شاهانەوە ناکات."
 
ریال مەدرید دوای کرانە دەرەوەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، کەوتە دۆخێکی خراپەوە و دەنگۆکانی رۆیشتنی ئەنچێلۆتیش لە یانەکە تادێت زیاتر دەبێت.
 
ماوەیەکی زۆرە ناوی چابی ئەڵۆنسۆ بە یانەی ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە، جگە لەو چەند راهێنەرێکی دیکەش بەربژێرن بۆ وەرگرتنی لۆس بلانکۆس، لەوانەش یۆرگن کڵۆپ و راول گۆنزالێس.