رووداو دیجیتاڵ
ریال مەدرید گەڕایەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان دوای بردنەوەیەکی سەرنجڕاکێش بەسەر میوانەکەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بە ئەنجامی 2-1، کە شەوی سێشەممە لە چوارچێوەی گەڕی 33ـی لالیگا بەڕێوەچوو.
کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 30 گۆڵی یەکەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد، پاشان ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی 50 گۆڵی دووەمی بۆ زیاد کردن.
تۆنی مارتینێز لە خولەکی 90+2 تاکە گۆڵەکەی ئالاڤێسی تۆمارکرد.
یارییەکە لە نێو کەشێکی تووڕەیی هاندەرانی ریال مەدریددا ئەنجامدرا، کە بەهۆی ماڵئاواییکردنی تیپەکەیان لە چامپیۆنزلیگ دڵگران بوون.
ریال مەدرید لە 4 یاریی رابردوودا هیچ بردنەوەیەکی تۆمار نەکردبوو، بەڵام بەم سەرکەوتنەی بەرامبەر ئالاڤێس هاندەرانی خۆی ئاشت کردەوە.
بەم ئەنجامە ریال مەدرید بە سەرکردایەتی ئەلڤارۆ ئەربێلوا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 73 خاڵ و جیاوازییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ 6 خاڵ کەمکردەوە، پێش ئەوەی بارسێلۆنا یارییەکەی بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ ئەنجام بدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ