کۆرتوایەکی دیکە بەڕێوەیە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن خاڤیێر ناڤارۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، پەسنی خاڤیێر ناڤارۆی گۆڵپارێزی تیپی لاوانی ریال مەدرید دەدات و دەڵێت "کۆرتوایەکی نوێ بۆ ریال مەدرید بەڕێوەیە".
 
وەک ئەوەی مارکا باسی دەکات، خاڤیێر ناڤارۆ، هێرشبەرێکی تەمەن 18 ساڵ بوو، گۆڕا بۆ گۆڵپارێزێکی ئومێدبەخش لە یانەی ریال مەدرید.
 
سەرەتای ژیانی وەرزشی لە تیپەکانی ئاستی لاوان دەستپێکرد و بەخێرایی بەرزبووەوە و بووە گۆڵپارێزی  چوارەمی تیپی یەکەمی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ.
 
بەهرە دۆزەرەوەکانی ریال مەدرید لە کاتی تاقیکردنەوەیەکدا لەگەڵ هەڵبژاردەی تەمەن خوار 12 ساڵ تواناکانی ئەو گۆڵپارێزەیان دۆزییەوە، لەوێدا بە تواناکانی لە گەڕاندنەوەی سەرسام بوون.
 
ناڤارۆ لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە یانەکەوە کردووە و ئێستا یاری بۆ تیپی تەمەن خوار 19ساڵان کاستیا و تیپی یەکەم دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە بەربژێرێکی بەهێز بۆ وەرگرتنی جێگایەک لە پێکهاتەی پلە باڵاکان.
 
خاڤیێر  ناڤارۆ لەگەڵ تیپی لاوانی ریال مەدرید رۆڵی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی چانمپیۆنزلیگ لاوان، کە لە دوو یارییدا 5 لێدانی یەکلاکەرەوەی گەڕاندووەتەوە.
 
بەگوێرەی میدیای مەدرید، ئەو گۆڵپارێزە لەبەر ئاستە بەرزەکەی، لەلایەن ئەلڤارۆ ئەربێلواوە بانگهێشتکراوە بۆ تیپی یەکەم بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئالاڤێس لە لالیگادا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە