ڤیدیۆ؛ ئەرجەنتینۆس لە خولی ئەرجەنتیندا براوە بوو

23-07-2023
ئیحسان تاهیر
سان لۆرینزۆ 0-2 ئەرجەنتینیۆس
سان لۆرینزۆ 0-2 ئەرجەنتینیۆس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی سان لۆرێنزۆ لە یاریگەی خۆیدا تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە ئەرجەنتینیۆس جونیۆر دۆڕا.
 
یارییەکە لە گەڕی بیست و شەشەمی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین بوو، کە تێیدا ئەرجەنتینیۆس 3 خاڵی گرنگی لە سان لۆرێنزۆ وەرگرت.
 
لە خولەکی 14ـی یارییەکەدا، فرانسیسکۆ گۆنزالێز گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد، دوای ئەوەی پاسێکی جوانی لە سانتیاگۆ مۆنتیێلەوە پێگەیشت.
 
لە خولەکی 58 جارێکی دیکە فرانسیسکۆ گۆنزالێز گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی لە یارییەکەدا تۆمارکرد و سەرکەوتنی ئەرجەنتینۆسی مسۆگەرکرد.
 
سان لۆرێنزۆ بە 10 یاریزان یارییەکەی تەواوکرد، دوای ئەوەی ناوبژیوان کارتی زەردی دووەمی بە رووی گاستۆن هێرناندێزدا بەرزکردەوە.
 
یارییەکە بە سەرکەوتنی ئەرجەنتینۆس جونیۆر کۆتایی هات، بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر، لە ئەنجامی ئەم سەرکەوتنەشدا تیپەکە بە 40 لە 26 یارییدا گەیشتە پلەی حەوتەمی ریزبەندیی خولەکە.
 
لە کاتێکدا سان لۆرێنزۆ بەهۆی شکستەکەیەوە نەیتوانی جێگەی تایرێس دی کۆردۆبای لە پلەی دووەمی ریزبەندییدا بگرێتەوە، و بە 46 خاڵ لە 26 یارییدا لە پلەی سێیەمدا مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە