گەشتیار کەریم و نیعمەت عارف ریزەکانی یانەی پیشەسازییان بەجێهێشت

23-09-2025
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن نیعمەت عارف گەشتیار کەریم یانەی پیشەسازی
A+ A-
رووداو دیجتاڵ 

هەردوو یاریزان گەشتیار کەریم و نیعمەت عارف وازهێنانیان لە یانەی پیشەسازی راگەیاند، کە ئەو یانەیە مەترسی ئەوەی لەسەرە نەتوانێت بەشداری لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستاندا بکات.
 
نیعمەت عارف، گۆڵکاری وەرزی رابردووی یانەی پیشەسازی لە رێگەی رووداو سپۆرتسەوە رۆیشتنی لە یانەکەی راگەیاند و گوتی "من دەمێکە چاوەڕێی یانەکەم دەکەم، بەڵام وادیارە کێشە داراییەکان تەنگیان بە یانەکە هەڵچنیوە، بۆیە بڕیارم دا یانەکە بەجێبهێڵم". 
 
گەشتیار کەریمیش بەهەمان شێوە رۆیشتنی لە یانەکەی راگەیاند و بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "هەفتەی رابردوو پێیان گوتین کە کۆبوونەوە دەکەین، بەڵام هەر دوایدەخەن، ئەوەش بەتەواوی منی بێزارکرد، من هەستم کرد کات درەنگی کردووە و بڕیاری وازهێنانم راگەیاند". 
 
یانەی پیشەسازی تاوەکو ئێستا  بڕیاریی کۆتایی نەداوە و  ئەم دوو یاریزانە بەفەرمی رۆیشتنییان لە یانەکە راگەیاند و بارقورسییەکی دیکەیان خستە سەر شانی کارگێڕیی یانەکە و راهێنەری تیپەکەیان.
 
ئەمساڵ چەندین یانەی خولی نایابی کوردستان هەڕەشەی ئەوەیان کردووە بەشداری لە خولەکەدا نەکەن، چونکە هیچ پاڵپشتییەکیان نییە و دەڵێن "لە رووی داراییەوە توانای ئەوەیان نییە وەک پێویست تیپێکی باش بۆ بەشداریکردن لە خولەکە ئامادە بکەن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە