رووداو دیجیتاڵ
بە ئامانجی گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو، یانەی ئینتەرمیلان لە یارییەکی زەحمەتدا رووبەڕووی یانەی ئاتالانتا دەبێتەوە.
یارییەکە ئەمشەو کاژێر 21:45 لە یاریگەی جۆزێپی میازا بەڕێوەدەچێت، ئینتەرمیلان دوای بردنەوەی نازناوی جامی ئیتاڵیا بە ورەیەکی بەرزەوە بۆ تەواوکردنی وەرزەکەی خۆی ئامادەدەکات و دەیەوێت بەر لە خۆ ئامادەکردن بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بلیتێکی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.
بەر لەم یارییە ئینتەرمیلان بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی سێریا ئەیە و ئاتالانتا بە 61 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە، بردنەوەی نیرازۆری لە یارییەکەدا یانەکە راستەوخۆ دەگەیێنێتە چامپیۆنزلیگ و هەلێکی گەورە دەداتە میلانی هاوشاریشی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکات.
بەر لەم یارییە یانەی رۆمای شەشەمی ریزبەندی خولەکە بەرامبەر فیۆرێنتینای یازدەیەمی ریزبەندی سێریا ئەی یارییدەکات، لەو یارییەدا کە کاژێر 19:00 لە ئارتیمۆ فرانکی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ