بایرن میونشن گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

27-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سێرج نابری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆماس توخێل، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی تیپەکەی راگەیاند، دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی جامی ئەڵمانیادا بە ئەنجامی 4-0 لە یانەی بۆرووسیا مونستری بردەوە.
 
لەو یارییەدا سێرج نابری، یاریزانی ئەڵمانی، تووشی پێکان بوو، دوای ئەوەی لە 10 خولەکی یەکەمدا لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی مونستری بەریەککەوتن.
 
تۆماس توخێل، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، گوتی "نابری باسکی دەستی شکاوە و بۆ چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە".
 
بە قسەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە نابری ئەمڕۆ چوارشەممە لە میونشن نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوە بۆ من بەشێوەیەکی تایبەت و هەموو تیپەکەمان شتێکی تاڵە،  چونکە یاریزانێکی گرنگە و کەسایەتییەکی نایاب و سەرنجڕاکێشی هەیە".
 
پێکانەکە لە خولەکی 4ـی یارییەکەدا روویدا، کاتێک نابری هەوڵیدا هەر زوو گۆڵێک لە یانەی میواندار بکات، بەڵام لەو ساتەدا کە تۆپەکەی لێدا، لەگەڵ یۆهانس شێنکی گۆڵپارێزدا بەریەککەوتن و شکانەکە روویدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە