Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پرێمەرلیگ

پرێمەرلیگ

وەرزش27-12-2025

گەورەکانی پرێمەرلیگ یاریی دەکەن و رکابەری لەسەر پێشەنگ گەرمە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-12-2025

تاگەکان

پرێمەرلیگ

بابەتی پەیوەندیدار

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە
وەرزش31-05-2026

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات
وەرزش31-05-2026

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئارسیناڵ پێویستی بەبردنەوەیەکی دیکە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ بکات، کاتێک بەرامبەر یانەی برایتۆن یاریی دەکات.
 
یاریی نێوان هەردوو یانە لە یاریگەی ئیماراتس لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، گانەرز دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی بپارێزێت، چونکە جگە لە بردنەوە دەکرێت مانچێستەر سیتی پلەی یەکەم لەو یانەیە وەربگرێت و رکابەرییەکە بگەیێنێتە لووتکە.
 
ئارسیناڵ لە دوایین چوار یارییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەر لە یارییەکە هەواڵێکی خۆش گەیشتە هاندەرانی یانەی ئارسیناڵ و گابریێل ماگالایس، سەرکردەی هێڵی بەرگریی یانەکە بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و لە لیستی تیپەکەدا دەبێت.
 
کای هاڤێرتز، بن وایت، کریستیان موسکێرا و ماکس دومان پێکانیان هەیە و بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
 
یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت بچێتە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ، ئەگەر بۆ چەند کاژێرێکی کەمیش بێت.
 
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 18ـی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی نۆتینگهام یاریی دەکات و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکە بۆ چەند کاژێرێکیش بێت بەشێوەیەکی کاتی بچێتە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە و درێژە بە رکابەریکردنی یانەی ئارسیناڵ بدات.
 
مانچێستەر سیتی لە دۆخێکی زۆرباشدایە، 7 یاریی رابردووی بەسەریەکەوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بردووەتەوە، بەپێچەوانەوە یانەی نۆتینگهام لە دۆخێکی خراپدایە و یانەکە لە دوایین 6 یارییدا سێجار دۆڕاوە و لە پرێمەرلیگیشدا رکابەری لەسەر مانەوە لە خولەکەدا دەکات و لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 
یانەی لیڤەرپوول بەبێ ژمارەیەکی زۆری ئەستێرە سەرەکییەکانی یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
 
لیڤەرپوول لە ئانفیڵد بەرامبەر یانەی ولڤەرهامپتۆن یاریی دەکات، لە یارییەکە محەممەد سەڵاح بەهۆی جامی ئەفریقاوە یاریی ناکات، ئەلیکساندەر ئیساک، جۆ گۆمێز و واتارۆ ئیندۆ بەهۆی پێکانەوە یاریی ناکەن و دۆمینیک سۆبۆزلای، بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتەکانییەوە یاریی ناکات، بەڵام کۆدی گاکپۆ گەڕاوەتەوە و بۆ یارییەکە ئامادەدەبێت.
 
میوانەکەی یانەی لیڤەرپوول، ولڤەرهامپتۆنە، یانەکە 1530 خولەک یارییکردووە، 17 یاریی ئەنجامداوە، هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، 15 جار دۆڕاوە و لە دوو یارییدا یەکسانبووە و لە پلەی کۆتایی ریزبەندی خولەکەیە.
 
لە یارییەکی دیکەی لووتکەدا، هەردوو یانەی چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا رووبەڕووی یەکدەبنەوە و یارییەکە بەهێزترین یاریی ئەمڕۆ دەبێت.
 
ئاستۆن ڤیلا لە چەند هەفتەی رابردوودا ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکێشکردووە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە و 7 خاڵ لە یانەی چێڵسیی چوارەمەوە دوورە و چەند گەڕێک لەمەوبەریش ئەو یانەیە بوو کە سەرکەوتنەکانی ئارسیناڵی راگرت، یارییەکەی ئەمڕۆیان لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکە دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و لە رکابەریکردنی ئارسیناڵی یەکەم و مانچێستەر سیتی دووەم بەردەوامبێت.