چووك گەورە دەكرێ؟
رووداو – theguardian
پیاوانی ئەڵمانی جا چ ئەڵمانی یان خەڵكی دانیشتووی ئەو وڵاتەبن ژمارەی پێوانەییان بەدەستە لە گەورەكردنی ئەندامی نێرینەیان لەرێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری.
بەپێی دوایین ئاماری رێكخراوی ئینتەرناشناڵی نەشتەرگەری جوانكاری "ISAPS" نزیكەی 15 هەزار و 414 نەشتەرگەری جوانكاری بۆ زیادكردنی چەند سانتیمەترێك لە ئەندامی نێرینە لە هەموو جیهان ئەنجامدراوە و لە هەر 5 لەو نەشتەرگەرییەش یەكێكیان لە ئەڵمانیا بووە.
هەرچەندە ژمارەی ئەو پیاوانەی ئەڵمانیاش ئەوەندە زۆرنییە لەبەرئەوەی لە هەر 100 هەزار پیاوی ئەڵمانی تەنیا هەشتیان ئەو نەشتەرگەرییەیان ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەوەشداتەنیا وڵاتی ڤەنزوێلا كەمێك لە ئاماری ئەڵمانیا نزیكە، كە 4 لە هەر 100 هەزار پیاو نەشتەرگەری گەورەكردنی ئەندامی نێرینەیان ئەنجامداوە.
بەپێی داتاكانی سەنتەری نەشتەرگەری ئەندامی نێرینە و میزەڕۆ لە ئەڵمانیا، 6 هەزار نەشتەرگەری جوانكاری بۆ ئەندامی نێرینە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە بۆئەوەی 3 تاوەكو 6 سانتیمەتر درێژی، 2 تاوەكو 3 سانتیمەتر پانی زیادبكرێت و هەر نەشتەرگەرییەكیش بە بڕی 9 هەزار و 600 یۆرۆ ئەنجامدراوە.