گەنجێتیت بەم 5 خۆراكە بپارێزە

رووداو- ئاژانسەكان

نیشانەكانی پیری وەكو چرچ و لۆچی دەموچاو و بیرچوونەوە و سپی بوونی مووی سەر زۆر بێزارت دەكەن و لەڕووی دەروونییەوە هەست بە نائاسوودەیی دەكەیت، جا بۆ ئەوەی لە دەردی پیری رزگارت بێت و هەمیشە بە گەنجی بمێنیتەوە، ئەو پێنج خۆراك و خواردنەوانە لەبیر مەكە.

1- رووەكی رەنگا و رەنگ بخۆن: 

ئەو رەنگە سوورە ئاڵەی تەماتە و ئەو سەوزە درەوشاوەیەی برۆكلی و بیبەر و ئەو زەردییە سەرنجڕاكێشەی لیمۆ و رەنگە جوانە سروشتییەكانی دیكەی میوەكان بەهۆی بوونی ماددە دژە ئۆكسانەكانەوەیە. ئەو ماددانە نەرمی و تەندروستیی بۆڕییەكانی خوێنتان دەپارێزن، جوانی و درەوشاوەیی پێستتان و تەندروستی گشتیتان پتەو دەكەن و بەرگری لەشتان بەهێز دەكەن. بۆیە هەوڵ بدەن لە هەموو رەنگەكانی میوە بخۆن، چونكە هەر رەنگە و نیشانەی بوونی جۆرێكی جیاوازە لەو ماددە سوودبەخشانە.

2- سەرچاوەی چەورییەكەت بگۆڕە:

ئەو چەورییەی لە زەیتون و ماسی و بادەم و ناوكەكانی دیكەدا هەیە، سوودێكی ئێجگار زۆری بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشیی ئەڵزایمەر و تووشبون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە هەیە.

3- رۆژانە پەرداخێك شەربەتی مێوژ بخۆرەوە:

مێوژ دەوڵەمەندییەكی سەرسوڕهێنەری هەیە لە ماددەی دژە ئۆكسیدی فلاڤۆنۆیددا، كە رێگا دەگرێ‌ لە تووشبوون بە نەخۆشییە مۆدێرنەكانی وەك بەرزیی فشاری خوێن و شەكرە.

4- رۆژانە كوپێك چای سەوز بخۆرەوە:

چای سەوز ماددەی كەیتچینی تێدایە كە رێگرە لە تووشبوون بە بەرزیی فشاری خوێن و بە گوتەی پسپۆڕان باشترین رێگرە لە پیربوونی مرۆڤ. ئەگەر رۆژانە كوپێك چای سەوز بخۆیتەوە، ئەگەری تووشبوونت بە بەرزیی فشاری خوێن 46% كەم دەكات و ئەگەر لە كوپێك زیاتر بخۆیتەوە 65% ئەگەری تووشبوونت كەم دەكات.

5- كەم بخۆ

ئەگەر كێشت هەروەك تەمەنی 18 ساڵیت بهێڵیتەوە، ئەوا ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیی دڵ و بەرزیی فشاری خوێن و شەكرەی جۆری 2 و بەردی زراو 66% كەمدەكات.