رێگەچارەی سروشتی بۆ ژانەسەر
رووداو - Fox News
بەپێی خەمڵاندن و ئامارەكان، 90%ی خەڵكی لەماوەی ژیانیاندا تووشی سەرئێشە (ژانەسەر) دەبن. ئەوەی لێرەدا لێی دەدوێین ئەو سەرئێشە گشتییەیە كە هۆكارێكی دیاریكراوی نییە و لەناو هاووڵاتیاندا بڵاوە.
لەبیرت نەچێت سەرهەڵدانی سەرئێشەیەك كە پێشتر ئەزموونت نەكردووە، پێویست بە سەردانی پزیشك دەكات، تا بەدوای هۆكارەكەیدا بگەڕێی.
1 - پشوودان: سەرگەرمی و ماندووبوون هۆكارێكی گرنگی سەرئێشەیە. بۆیە هەوڵبدە ئەوكاتەی سەرئێشەت بۆ دێت، كاژێرێك بنوویت.
2 - كەمخۆری دایم خۆر: ئەو كەسانەی ژەمی گەورە و دوور لە یەك دەخۆن، لەنێوان ژەمەكاندا ئاستی شەكری خوێنیان دادەبەزێت و تووشی سەرئێشە دەبن و كاتی زۆرخۆرییەكەش شەكرەكەیان لەپڕ بەرز دەبێتەوە. بۆیە وا باشترە لەبری سێ ژەمی گەورە، چەند ژەمێكی سووك و زیاتر بخۆیت تا ئاستی شەكری خوێنت بە جێگیری بمێنێتەوە. هەندێك خۆراك هەن دەگوترێت سەرئێشە كەمدەكەنەوە، لەوانە: سپێناخ، زەیتوون، گوڵەبەڕۆژە و ناوكە كولەكە.
3 - سەهۆڵ بخەرە سەر نێوچەوان: لە ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵكیدا، دانانی پارچەیەكی سارد یان پارچە سەهۆڵێك بۆ ماوەی 10 خولەك لەسەر نێوچەوان ئازاری سەر كەمدەكاتەوە، یان تەنانەت بە تەواوی لەنێوی دەبات.
4 - دوشێكی گەرم: ئەگەر بەیانی بە سەرئێشەوە بەخەبەرهاتی، مانەوە لەناو جێگە چارەسەرت ناكات. بەڵكو دەبێت دوشێكی گەرم بكەیت و پاشان قاوە و بەرچایی بكەیت. ئەمە بۆ ئەو كەسانەش باشە كە بەیانیان لووتیان دەگیرێت و تووشی هەوكردنی گیرفانەكانی لووت دێن.
5 - شێلان و مەساجی سەر: رێگایەكی بێ زیانە و دەكرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ چارەسەر و رێگیری لە سەرئێشە.
6 - شێلانی نێوان پەنجە: رێگایەكی كۆنی چینییەكانە بۆ چارەسەری سەرئێشە و هەندێك كەس پێی باش دەبن. ئەویش بە شێلانی نێوان پەنجە گەورە (پەنجەی پێنجەم) و پەنجەی شایەتمانی هەر دەستێك بۆ ماوەی پێنج خولەك.
7 - ئاو بخۆرەوە: ئاوخواردنەوە مەبەستەوە بەكاتی ژەمەكان و كاتی وەرزشكردن، بەڵكو هەوڵبدە لە سەرتاسەری رۆژدا 15 كوپ ئاو بخۆیتەوە.
8 - خۆت ئارام بكەوە: ئەو رێگایە لە فشاری جەستەیی و دەروونی دوورت دەخاتەوە، لە سەرئێشەش دەتپارێزێت. لە نموونەی ئەو كارانەش كە فشار كەمدەكەنەوە: یۆگا، خەواندنی موگناتیسی، نوێژ و سرووتی ئاینی، باخداری و موزیك و هەر ئارەزوویەكی تایبەتی خۆت.
9 - لەسەر كۆمپیوتەرەكەت رێست وەربگرە: بۆ هەر نیو سەعاتێك مانەوە لەسەر كۆمپیوتەر كورتە رێستێك وەربگرە، چونكە ماندووبوونی چاو بەدیار شاشەوە هۆكارێكی گرنگی سەرئێشەیە لەم سەردەمەدا.
10 - وەرزش: ئەمەیان بۆ كاتی سەرئێشەكە نییە، بەڵكو بۆ ئەو نێوانە ماوەیەیە كە تێیدا سەرئێشەت نییە. هەندێك بەڵگە هەیە لەسەرئەوەی كە وەرزشكردن ئەگەری تووشبوونەوەت بە سەرئێشە كەمدەكاتەوە.