وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ رووداو: ئەم ساڵ لە هەولێر 3،498 و لە بەغدا 3،976 ڤیزەی شنگن دراون
رووداو دیجیتاڵ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا لەڕێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە ئاماری ئەم ساڵی پێدانی ڤیزەی شنگن لە هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاودەکاتەوە. ئامارەکە نیشانی دەدات، پێدانی ڤیزەی بەراورد بە پار کەمکردووەتەوە.
وەزارەتەکە بە کەهی مەحموود، ئیدیتۆری دیسکی نێودەوڵەتیی رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو 24ی تشرینی دووه‌م، 3 هەزار 498 ڤیزەی شنگن له کۆنسووڵخانەی گشتیی هه‌ولێر بە خەڵک دراون.
له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیاش له بەغدا 3 هەزار و 976 ڤیزەی ناوچەی شنگن بە خوازیاران دراون.
پار لە هەولێر 7 هەزار و 987 ڤیزە و لە بەغدا 4 هەزار و 978 ڤیزە درابوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، کۆنسووڵخانە گشتییەکەیان لە هه‌ولێر له راییکردنی داواكارییه‌كانی ڤیزەی خەڵکی سووریاش بەرپرسە، بۆیه ژماره‌ی ئه‌و ڤیزانه‌ی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ده‌درێن زۆرن.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، ڤیزە خێزانی، واتە ئەوانەی کە دەیانەوێ هاوژین و منداڵانیان ببەنە ئەڵمانیا، له هه‌ولێر زیاتر پهسندكراون وه‌ك له به‌غدا. بۆ بردنی هاوژین بۆ ئەڵمانیا، لە هەولێر 808 و لە بەغدا 631 ڤیزەی شنگن دراون. بۆ بردنی منداڵیش، لە هەولێر 944 و لە بەغدا 65 ڤیزە دراون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە رووداوی گوت: "توانای نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له ده‌ره‌وه[ی ئەڵمانیا] به‌گوێره‌ی داواكارییه. كۆنسووڵخانهی گشتی له هه‌ولێر به‌رپرسه له پێشكێشكردنی داواكاریی هاووڵاتییانی سووریاش، بۆیه له‌وێ پێویستی زیاتره."