نەوەی زێدی ماداگاسکار داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی وڵات دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
بە هەزاران خۆپێشاندەر لە ئەنتاناناریڤۆی پایتەختی ماداگاسکار رژاونەتە سەر شەقام و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی وڵات دەکەن.
خۆپێشاندانەکانی نەوەی زێدی ماداگاسکار لە 25ی ئەیلوولەوە دەستیپێکردووە، سەرەتا داوای خزمەتگوزارییان دەکرد، بەڵام ئێستا داواکەیان بەرەو رووی سەرۆکی وڵاتەکە گۆڕاوە.
جولیۆ راکۆتۆئاریڤێلۆ، خۆپێشاندەرە، دەڵێت: "بەڵێ، ئێمە دەیبینین ماداگاسکار 16 ساڵە بەجێهێڵراوە و هیچ شتێک نەکراوە. داواکارییەکانی ئێمە، بە تەنیا بەس نین بۆ رووخاندنی ئەم حکومەتە کە هێشتا دەتوانرێت بەهێز بکرێت. دەبێت حکومەت و تیمەکەی دەستبەجێ دووربخرێنەوە. ئەمە ئەو شتەیە کە هەموو گەلی مالاگاسی داوای دەکەن."
لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا راجوالینا، سەرۆکی ماداگاسکار داوای لێبووردنی کرد، بەڵێنی دا داواکاریی خۆپێشاندەران جێبەجێ بکات و کەناڵی گفتوگۆیان لەگەڵ بکاتەوە.
بەڵام ئەوە تووڕەیی گەنجانی دانەمرکاندەوە.
جین، خۆپیشاندەرێکی دیکەیە، دەڵێت: "ئێمە پشتگیری لە خەباتی نەوەی Z دەکەین، ئێمە نەوەی Yین، ئەوەی لە ئێوە هەڵەیە لە ئێمەش هەڵەیە، ئەمە حکومەت نییە کە لەناودەبرێت، بەڵکو تەواوی سیستمەکەیە."
بەپێی داتاکانی بانکی جیهانی ساڵی 2022 نزیکەی نزیکەی 75%ی دانیشتووانی وڵاتەکە، کە ژمارەیان 30 ملیۆن کەسە، لە ژێر هێڵی هەژاریدا بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت لەم خۆپێشاندانانە دا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.