ترەمپ لەبارەی گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئێران: کات زۆر درەنگە
رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران داوای گفتوگۆی کردووە، بەڵام داواکارییەکەی رەتکراوەتەوە و پێی گوتوون، "کات درەنگە."
رۆژی سێشەممە 3ی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیەڵ، لە وەڵامی هاووڵاتییەکدا لەبارەی دۆخی ئێران نووسیویەتی، "بەرگریی ئاسمانی، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی و سەرکردایەتیی [ئێران] نەماون."
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاران دەیەوێ پەنا بۆ دیپلۆماسی ببات و دەڵێت، "ئەوان دەیانەوێ گفتوگۆ بکەن، منیش گوتم: کات زۆر درەنگە."
ئەم گوتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە ئاستێکی نوێ و بەگوێرەی سەرۆکی ئەمریکا، هێرشەکان زیانی گەورەیان بە ژێرخانی سەربازی و سەرکردایەتیی ئەو وڵاتە گەیاندووە.